
یاریگا –
جۆزێ مۆرینیۆ لەدوای کۆتاییهاتنی مۆندیالی 2026 ئەرکی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەک دەگرێتە ئەستۆ.
تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، لەدوای تەواوبوونی گرێبەستی رۆبێرتۆ مارتینێز لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال، جۆزێ مۆرینیۆ بەربژێری سەرەکییە بۆ شوێنگرتنەوەی راهێنەرە بەلجیکییەکە و پێشبینی دەکرێت هەڵبژاردەکە ئۆفەرێک پێشکەشی مۆرینیۆ بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو،لە ئەگەری رازیبوونی مۆرینیۆ بە ئەرکی راهێنەرایەتی پۆرتوگال، رۆبن ئامۆریم دەبێتە راهێنەری یانەی بێنفیکا.
ئەنجامە خراپەکانی ئامۆریم لەگەڵ مانچێستەر یونایتد کاریگەریی لەسەر ناوبانگی ئامۆریم نابێت و هێشتا لە پۆرتوگال رێزێکی زۆری لێ دەگیرێت و پێشبینی دەکرێت لە رێی بێنفیکاوە بگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی.
ئامۆریم لە ماوەی کاروانی یاریکردنی نۆ ساڵ بۆ یانەی بێنفیکا یاریی کردووە.



