ئیسپانیاگرنگترین

كارڤاخال لە بڕیارەكانی ئاربێلوا توڕەیە

قسەی لەگەڵ پینتۆس كردووە

Yariga App

یاریگا –

دانی كارڤاخال، كاپتنی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دوای بردنەوەكەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ڤالێنسیا بەهیچ شێوەیەک دڵخۆش نەبوو بە بێزارییەوە دەبینرا.

شەوی رابردوو ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتاییهات.

ئالڤارۆ ئاربێلوا راهێنەری ریال مەدرید بڕیاری دابوو دەیڤید خیمینێز، بەرگریکاری باڵی راستی تیمی کاستیا لە پێکهاتەی سەرەکیدا یاریی پێبكات، دواتریش لە گێمی دووەمدا ئالێكساندەر ئارنۆڵدی وەکو یەدەک هێنایە ناو یاریگا. بەم شێوەیە کارڤاخال تەواوی یارییەکەی لەسەر کورسی یەدەک بەسەر برد.

ئەم بڕیارە بە دڵی کاپتنە ئیسپانییەکە نەبوو، ئەویش ناڕەزایەتی خۆی سەرەتا بۆ ئەنتۆنیۆ پینتۆسی راهێنەری جەستەیی دەربڕی و پاشان بۆ خودی ئاربێلوای راهێنەر دەربڕی.

سەرەڕای بردنەوەكە، کەشوهەوای ریال مەدرید بێ گرژی نەبوو دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، دەنگۆیەکی نوێ سەبارەت بە کارڤاخال سەریهەڵدا. یاریزانەكە تووڕەیی خۆی بە ئەنتۆنیۆ پینتۆسی راهێنەری جەستەیی وەکو ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بڕیاری دوورخستنەوەی لە یارییەکە نیشاندا. هەرچەندە پینتۆس هەوڵیدا هێمنی بکاتەوە و بارودۆخەکەی بۆ روون بکاتەوە، بەڵام بێسوود بوو.

کارڤاخال زۆر نیگەران بوو لە دووبارەبوونەوەی دوورخستنەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی، بەتایبەت کە یاریزانێکی لاوی ئەکادیمیا بە سەرەکی یاریی کرد، هەروەها ئارنۆڵد کە تازە لە پێكان گەڕاوەتەوە، کاتی زیاتری بۆ یارییکردن پێدرا.

لەو کاتەوەی لە پێکان گەڕاوەتەوە، دانی کارڤاخال لە 10 یاریی یەک لە دوای یەکدا لەسەر کورسی یەدەک دانیشتووە و تەنیا لە دوو یارییدا بەشداری کردووە، ئەوانیش بەرامبەر مۆناکۆ لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا و بەرامبەر ئالباسێتێ لە جامی شای ئیسپانیا، کە کۆی گشتی خولەکەکانی یاریکردنی تەنیا 27 خولەک بووە. ئەم دۆخە بۆ یەکێک لە سەرکردەکانی ریال مەدرید کارێکی زۆر نائاسایی و چاوەڕواننەکراوە.

هەروەها یاریزانە ئیسپانییەكە مەترسی و نیگەرانییەکانی خۆی سەبارەت بە پێگەی لەناو تیپەکەدا گەیاندە ئاربێلوا. سەرەتا لەناو یاریگادا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ پینتۆس قسەی کرد، پاشان لەناو ژووری جلگۆڕیندا بابەتەکەی لەگەڵ راهێنەر کردەوە و گوتی قبوڵی ناکات لەسەر کورسی یەدەک بێت، ئاماژەی بەوەش کرد کە زیادکردنی کاتی یارییکردنی یارمەتی دەدات ئاستی خۆی بەدەست بهێنێتەوە و دووبارە ببێتەوە بە یاریزانێکی سەرەکی.

بابەتی زیاتر

Back to top button