Loading...
ئیسپانیامۆندیالی 2030

بارسێلۆنا دەیەوێت میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 وەربگرێت

ململانێی سانتیاگۆ بێرنابیۆ و سپۆتیفای کامپ نو دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا بە فەرمی دەچێتە نێو کێبڕکێی وەرگرتنی میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030.

رۆژنامەی EL Paris بڵاویکردووەتەوە، جاومی کۆلبۆنی، سەرۆک شارەوانی بارسێلۆنا پێشنیازی میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 داوەتە یانەی بارسێلۆنا و خوان لاپۆرتا، یانەکەش بەو پێشنیازە رازییە و کار بۆ وەرگرتنی مافی میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالەکە دەکات.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا – جاومی کۆلبۆنی، سەرۆک شارەوانی بارسێلۆنا

کۆلبۆنی رایگەیاندووە، لەدوای نوێژەنکردنەوەی کامپ نو دەتوانێت 105 هەزار هاندەر لەخۆبگرێت و هەمیشە بۆ لەخۆگرتنی پاڵەوانێتییە وەرزشییەکان ئامادەن.

بارسێلۆنا هەمیشە ئامانجی میوانداریکردنی بۆنە وەرزشییەکانە. ئێمە ئامادەین و میوانداریکردنی یاریی کۆتایی مۆندیالی 2030 لە سپۆتیفای کامپ نو شتێکی چێژبەخش دەبێت.

رۆژنامەکە دەشڵێت، بارسێلۆنا تاکە بەربژێری وەرگرتنی ئەو مافە نییە و یانەی ریال مەدرید لە هەوڵدایە یاریی کۆتایی مۆندیالەکە لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button