دوو گرێبەستی گەورە؛ پلانەکانی بارسێلۆنا بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشکرا دەکرێن
دوو یاریزانی گەورە دەگوازێتەوە

یاریگا –
بارسێلۆنا بڕیاریداوە گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، هێرشبەری پۆڵەندی نوێ نەکاتەوە، کە گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزە بەسەردەچێت.
رادیۆی کاتالوونیا بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا پلانی بۆ هاوینی داهاتوو داڕشتووە، یانەکە بڕیاریداوە دەستبەرداری لیڤاندۆڤسکی ببێت و هێرشبەرێکی سوپەر بگوازێتەوە، هەروەها بە گواستنەوەی یاریزانێکی دڵی بەرگری بەتوانا، هێڵی بەرگری پتەو دەکات.
لەم وەرزە رۆڵی لیڤاندۆڤسکی کەمبووەتەوە، چونکە هانزی فلیک زیاتر پشت بە تواناکانی فێران تۆرێس دەبەستێت و لیڤا بووەتە یاریزانێکی یەدەک.
لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 26 یاریی کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 3 گۆڵی دروستکردووە.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا لە گەڕانەوە بۆ یاسای 1-1 نزیکە و تەنیا 12 ملیۆن یۆری ماوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو یاسایەی کە رێگەی دەدات بە ئازادی گرێبەستی نوێ واژۆ بکات.
بارسێلۆنا لە چەند وەرزی رابردوو بەهۆی زۆری مووچەی یاریزانانی تیپەکەی رووبەڕووی چەندین قەیرانی گەورە بووەتەوە، بە گەڕانەوە بۆ یاسای 1-1 بارۆدۆخی یانەکە بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت.
‼️ Explicat a @EsportsRAC1
🎙️ Marta Ramon👉🏻El Barça es troba a 12M d’€ d’assolir la regla de l’1:1 del Fair Play financer de La Lliga
👉🏻Al club preveuen operar amb normalitat al mercat d’estiu
👉🏻Els objectius són un davanter i un central
👉🏻Es planifica sense Lewandowski pic.twitter.com/sEZzNAu0kJ
— El Barça juga a RAC1 (@FCBRAC1) February 2, 2026



