ئالکاراز پاڵەوانی کراوەی ئوسترالیایە
یەکەم نازناوی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستهێنا

یاریگا –
کارلۆس ئالکاراز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە یاریی کۆتایی ئوسترالیای کراوە رووبەرووی یەکدی بوونەوە.
کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی لە ماوەی نزیکەی 3 کاتژمێر توانی لە یاریی کۆتایی کراوەی ئوسترالیا لە نۆڤاک جۆکۆڤیچی سڕبی و پاشای پاڵەوانێتییەکە بباتەوە.
ئالکاراز کۆمەڵەی یەکەم 6-2 شکستی هێنا، بەڵام توانی 3 کۆمەڵەی بەدوای یەک بە ئەنجامی 6-2، 6-3 و 7-5 بباتەوە و ریمۆنتادا بەسەر جۆکۆڤیچدا سەرکەوێت و ببێتە پاڵەوانی کراوەی ئوسترالیا.
History 🏆
Career slam complete, take a bow @carlosalcaraz 🇪🇸@wwos • @espn • @tntsports • @wowowtennis • #AO26 pic.twitter.com/pd7ye35TTq
— #AusOpen (@AustralianOpen) February 1, 2026
ئالکاراز یەکەمجاربوو و لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا بگاتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و نازناوەکەشی بەدەستهێنا، لە هەمان کاتدا یەکەم شکستیشی دووچاری جۆکۆڤیچ کرد لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا.
ماتادۆرەکەی ئیسپانیا بەم بردنەوەیە ژمارەی بردنەوەکانی نێوانیشیانی لەگەڵ نۆلی بە 5 بردنەوە یەکسان کردەوە.
ئالکاراز بووە لاوترین یاریزانی مێژووی تێنسی سەر زەوی کە بتوانێت سەرجەم نازناوەکانی گراند سلام بەدەست بهێنێت و ژمارەی گراند سلامەکانیشی گەیاند بە 7 نازناو.



