
یاریگا –
رۆیاڵ رامبڵی ئەمساڵ مێژوویی دەبێت و دەبێتە یەکەم رۆیاڵ رامبڵ لە دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام بدرێت.
هاندەرانی زۆرانبازی لە سەرانسەری جیهان ساتەکان دەژمێرن بۆ یەکێک لە گەورەترین بۆنەکانی WWEـی ساڵ؛ رۆیاڵ رامبڵ، کە بۆ یەکەمجار ساڵی 1988 ئەنجامدرا و ئەمساڵ ئەم بۆنە سەرنجڕاکێشە بۆ یەکەمجار لە دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت.
رۆیاڵ رامبڵی ئەمساڵ ئەمشەو کاتژمێر 10:00ـی شەو لە ریازی پایتەختی سعوودییە دەکرێت، جگە لەوەی یەکەمجارە رۆیاڵ رامبڵ لە دەرەوەی ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، دەبێتە یەکەم بۆنەی لە پێنج بۆنە گەورەکەی WWE کە لە سعوودییە ئەنجام بدرێت.
جێی ئوسۆ دوای سەرکەوتنەکەی ساڵی رابردووی لە ئیندیانپۆلیس، بەرگری لە بردنەوەکەی دەکات. ستیڤ ئۆستن بە سێ سەرکەوتن خاوەنی زۆرترین بردنەوەی رۆیاڵ رامبڵە.
پاڵەوانانی پێشووی وەکوو کۆدی رۆدز، رێی میستێریۆ و رۆمان رێێنز بەهەمان شێوە بەشداریی دەکەن، لەگەڵ چەند زۆرانبازێکی دیکە کە هێشتا بەشداریکردنیان پشتڕاست نەکراوەتەوە.

سعوودییە دەیەوێت بەردەوامبێت لە میواندارییکردنی وەرزشە جیاوازەکان و پەرەدان بە وەرزشیی وڵاتەکە، هەر لە جیهانی WWE وا بڕیارە رێکخستنی راسلمانیای ساڵی داهاتووش لە ئەستۆ بگرێت.



