Loading...
ئه‌ڵمانیائه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

ڤێرنەر بەرەو خولی ئەمریکی

دوای لەدایکبوونی منداڵەکەی دەچێتە ئەمریکا...

Yariga App

یاریگا –

تیمۆ ڤێرنەر پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە دەکات.

فلۆریان پلێتێنبێرگ ڕۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتی ئەڵمانیا رایگەیاند کە تیمۆ ڤێرنەر لەگەڵ لایپیزیگ گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی.

ڤێرنەر دوای لەدایکبوونی یەکەم منداڵی لە کۆتاییەکانی مانگی شووبات، پەیوەندی بە خولی ئەمریکییەوە دەکات. تیمۆ سەرجەم پشکنینە پزیشکییەکانی تێپەڕاندووە و پەیوەندی بە یانەی سان خۆسێ ئێرزکوەیک دەکات.

لایپیزیگ بەرامبەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە، نزیکەی دوو ملیۆن یۆرۆی داوەتە هێرشبەرە ئەڵمانییەکە.

تیمۆ ڤێرنەر لەم وەرز لەگەڵ لایپیزیگ لە کۆی سێ یاریی، تەنیا 13 خولەک یارییکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button