Loading...
ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

گواردیۆلا سوپاسی مۆرینیۆ دەکات

Yariga App

یاریگا –

گواردیۆلا و یاریزانەکان بەیەکەوە سەیری یارییەکەی ریاڵ مەدرید و بێنفیکایان کردووە.

مانچێستەر سیتی بۆ ئەوەی لەگەڵ هەشت یانەکەی پێشەوە خۆی بگەیەنێتە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، پێویستی بە بردنەوەی خۆی و خاڵ لەدەستدانی رکابەرە نزیکەکانی بوو. دوای تەواوبوونی یارییەکەی خۆیان ئەنجامی یارییەکەی ریاڵ مەدرید و بێنفیکا، 3-2 لە بەرژەوەندی بێنفیکا بوو بەمەش سیتی ئامانجەکەی خۆی پێکابوو.

کاتێک لە دوایین ساتەکانی یارییەکە توربینی گۆڵپارێزی بێنفیکا دەچێتە هێڵی سزای ریاڵ مەدریدەوە، یاریزانانی سیتی تورە دەبن و لە هەڵوێستی گۆڵپارێزەکە، چونکە ئەگەر مەدرید ئەنجامەکەی یەکسانکردبایەوە، ئەوا سیتیزن دەچووە پاشکۆی پاڵەوانیەتییەکە.

جۆزێ مۆرینیۆ

پێپ گواردیۆلا لەو بارەیەوە دەڵێت؛
نەماندەزانی بێنفیکا پێویستی بە گۆڵێکە بۆ سەرکەوتن، بۆیە بە گۆڵپارێزەکەیان دەگووت: بۆ کوێ دەڕۆیت؟ لە گۆڵ بمێنەوە، چونکە مەدرید ئەنجامەکە یەکسان دەکاتەوە و ئێمە لە هەشت تیپەکە نابین.

لە خولەکی 97ـی یارییەکە، 17 یارییەکەی دیکە تەواو بووبوو و بێنفیکا پێویستی بەگۆڵێک بوو تاوەکو بگاتە پلەی ئۆف، مۆرینیۆ سەیری ریزبەندی کرد و تێگەیشت کە دواین هەلی یارییەکەیە بۆیە بە خێرایی داوا لە تروبینی گۆڵپارێز دەکات بچێتە پێشەوە، لە هەمان کاتدا بە دوو بەرگریکار دەڵێت ئێوە مەڕۆن و پارێزگاری لە گۆڵەکە بکەن.

سپێشەل وەن لە کۆتاییدا پلانەکەی سەرکەوتوو بوو، تروبینی گۆڵپارێز توانی گۆڵی سەرکەوتنی بێنفیکا بۆ پلەی ئۆف بکات.

ڕۆژنامەنووسێک لە پێپ دەپرسێت؛ سوپاس جۆزێ دەکەیت کە بەهۆی ئەوەوە توانیتان سەرکەون؟
ئەویش وەڵام دەداتەوە و دەڵێت؛ بەڵێ، ئەوە پلانێکی باشی جۆزێ بوو وایە؟

پێپ گواردیۆلا لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسی دوای یارییەکە

بابەتی زیاتر

Back to top button