Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید بڕیارێکی گرنگ لەبارەی داهاتووی خاکۆبۆ رامۆن دەدات

بڕگەیەک لە گرێبەستەکەی چالاک دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید بڕیارێکی گرنگ سەبارەت بە داهاتووی یەکێک لە بەرگریکارە لاو و بەهرەمەندەکانی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، یانەی شاهانە بڕیاریداوە بڕگەی دووبارە کڕینەوەی خاکوبو رامۆن چالاک بکات کە ئێستا بە خواستن بۆ یانەی کۆمۆی ئیتاڵی یاری دەکات. ئەم بڕیارەی یانەکە هەنگاوێکی ستراتیژییە بۆ دەستەبەرکردنی تواناکانی یەکێک لە لاوە گەشەکردووەکانی.

ریال مەدرید لە هاوینی 2025 بەرگریکارەکەی بە خواستن دایە یانەی کۆمۆ و نرخی بڕگەی کڕینەوەی بەرگریکارە ئیسپانییەکە 8 ملیۆن یۆرۆیە، بە بەراورد بە نرخی ئێستای یاریزانەکە لە بازاڕی گواستنەوە زۆر کەمە، کە نزیکەی بە 18 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە ریال مەدرید دەیەوێت یاریزانەکە بگەڕێنێتەوە دواتر بە خواستن بیداتە یانەیەکی دیکە تاوەکو زیاتر پەرە بە تواناکانی بدات و دەرفەتی یاریکردنی زیاتر بێت، لە هەمان کاتدا کۆنتڕۆڵی تەواوەتی داهاتووی لەژێر دەستی خۆیدا بێت. ئەم بڕیارە رەنگدانەوەی ستراتیژییەتی فراونی لۆس بلانکۆسە بۆ پاراستن و هێشتنەوەی ئەو یاریزانە لاوانەی کە بە خواستن بۆ یانەکانی دیکە یاری دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button