Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

گرنگترین لێدوانەکانی هانزی فلیک دوای بردنەوەی کلاسیکۆ لە جامی سوپەری ئیسپانیا

شانازی بە یاریزانەکانییەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بارسێلۆنا بە ئەنجامی 3-2 لە رکابەرە دێرینەکەی بردەوە و شازدەیەمین نازناوی جامی سوپەری بۆ خەزێنەی یانەکە زیادکرد.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەکە، فلیک قسەی بۆ میدیاکان کرد و ئەمانەی خوارەوە گرنگترین لێدوانەکانی بوون.

دوای یارییەکە هەستەکانت چۆن بوون و نازناوەکە بۆ تۆ چی دەگەیەنێت؟

ناوازەیە، بردنەوەی یاریی کۆتایی، جا یارییەکە کلایسکۆش بێت، بردنەوەی شتێکی زۆر ناوازەیە. شانازی بەو یارییەوە دەکەم، دەتوانم هەر ئەوەندە بڵێم.

ئاهەنگگێڕانی تیپەکە لە ژووری خۆگۆڕین چۆن بوو و رات چییە لەسەر یارییەکە؟

یاریزانەکانم بینی لە ژووری خۆگۆڕین سەمایان دەکرد. پێموایە زۆر نایاب بووین،
بە درێژایی یارییەکە بە شێوازی خۆمان یاریمان، هەرچەندە ئاسان نەبوو بەڵام پێکەوە جەنگاین.

گرنگی رافینیا لە بردنەوەی نازناوەکە؟

ئەقڵیەتی ئەو ناوازەیە، سەرەتا دەرفەتێکی لەدەستدا، دواتر ئەنجامەکەی کردە 1-0.
متمانەبەخۆبوونی بۆ گەڕایەوە، لەنێو یاریگادا هێزێکی زۆر پێشاندەدات.

هەشت یاریی کۆتاییت بردووەتەوە، نهێنی و پەیامت بۆ یاریزانەکان چییە؟

گۆڵێک زیاتر لە رکابەرەکەت بکە… ئەوە پەیوەندی بە منەوە نییە، پەیوەندی بە یاریزانەکانەوە هەیە،
سەد لە سەد ئەقڵیەت و متمانەبەخۆبوونە. بیر لە رابردوو ناکەمەوە و یاریی کۆتایی ئەمڕۆ گرنگە و بردنەوەشی شتێکی تایبەتە.

پێتوایە ئەم نازناوە وا دەکات تا کۆتایی وەرز بارسێلۆنا لەم ئاستە بەردەوام بێت؟

نازانین چونکە دۆخەکان جیاوازن، وەرزی رابردوو ئێمە چەند خاڵێک لەدواوە بووین، ئێستاش ئێمە لەپێشین.
بەڵام کاتێک سەیری تیپەکە دەکەیت هەستێکی خۆشت بۆ دروستدەبێت.
پێشتر وام نەگوتووە، بەڵام دووبارە دەمەوێت دووپاتیبکەمەوە بەڵام ئەو یاریزانانەی لە گێمی دووەم هاتنە ناوەوە، زۆر گرنگن بۆ تیپەکە. رۆحییەتی تیپەکە بەم جۆرەیە و من زۆرم بەدڵە.

کەشی سعوودییە چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟

لەدوای یارییەکەی بیلباویش گوتم، کەشەکە زۆر نایاب بوو، یارییەکەی ئەمڕۆ ناوازە بوو.
تا کۆتایی جەنگان و بە بردنەوەکە دڵخۆشم. مامەڵەکردن و کەشەکە زۆر نایاب بوون.

دووبارە بینینەوەی زەردەخەنەی ئاراوخۆ لای تۆ چی دەگەیەنێت؟

بردنەوەی نازناو و گەڕانەوە بۆ نێو یاریگا لای ئەو مانایەکی زۆری هەیە،
ئێمە هەمیشە پشتیوانی دەکەین، یاریزانێکی نایاب و گرنگیشە بۆ ژووری خۆگۆڕین.

بابەتی زیاتر

Back to top button