Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ داهاتووی مارکۆس راشفۆرد دوای دەرکردنی رۆبن ئامۆریم

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەی سپۆرت لە راپۆرتێکدا ئەگەرێکی لەسەر داهاتووی راشفۆرد خستووەتەڕوو، کە تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە رەنگە ئەستێرە ئینگلیزییەکە بگەڕێتەوە ئۆڵد ترافۆرد، هەرچەندە ئێستا بەشێوەی خواستن یاریی بۆ بارسێلۆنا دەکات

راشفۆرد لەگەڵ رۆبن ئامۆریم، راهێنەری پێشووی شەیتە سوورەکان، پەیوەندییەکانی بە تەواوی تێکچوون و یانەکەش پشتیوانی راهێنەرەکەی کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانەکە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە بلوگراناوە بکات.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە رەنگە مانچێستەر یانویتد بیەوێت راشفۆرد بگەڕێنێتەوە و بیکاتە یاریزانێکی گرنگی پڕۆژەی نوێی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری نوێدا، بەڵام بارسێلۆنا بژاردەی کڕینەوەی بە 40 ملیۆن یۆرۆ هەیە، ئەمەش ئەرکی مان یونایتد بۆ گەڕاندنەوەی هێرشبەرەکەی قورس دەکات و گفتووگۆکان ئاسان نابن.

بەگوێرەی رۆژنامە کاتالوونییەکە، دوای دەرکردنی ئامۆریم، هاندەران لە ئینگڵتەڕا پشتگیریی گەڕانەوەی ئەستێرەکەیان دەکەن.
لەکاتێکدا راشفۆرد ئارەزووی مانەوە لە بارسا دەکات، بەڵام رەنگە لە داهاتوودا دۆخەکە بە جۆرێکی دیکە بگۆڕێت و ئەگەرەکان لەبەردەمیدا کراوەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button