شۆڕشی گواستنەوەکانی میلان؛ گرێبەستێکی دیکە نزیکە لە راگەیاندنی فەرمی

یاریگا –
ئەیسی میلان لە ئێستاوە بازاڕی زستانەی گەرم کردووە و نزیکە لە یەکلاکردنەوەی دووەمین گرێبەست پێش مێرکاتۆ.
دوێنێ رۆژنامەنووسی سکای ئەڵمانیا ئاشکرایکرد میلان لەگەڵ وێستهام گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گواستنەوەی نیکلاس فلوکروگی هێرشبەری ئەڵمانی.
بەگوێرەی نوێترین زانیارییش کە فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، کارگێڕی رۆسۆنێری لەگەڵ ئاندری کۆستیچ لە یانەی پارتیزان بێلگراد رێککەوتنی کەسیی ئەنجام داوە.
لە بەشێکی زانیارییەکانیدا رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە تێچووی یاریزانە سڕبیەکە تەنها 5 ملیۆن یۆرۆیە و گۆڕانکارییەکانیشی تێدایە. لەو بارەیەشەوە گفتوگۆی نێوان هەردوو یانە بەباشیی بەڕێەوەچووە بۆ یەکلاییکردنەوەی گواستنەوەکە.
کۆستیچ تەمەنی 18 ساڵە و لە هێڵی هێرشبەریی یاریی دەکات. بەوەش بژاردەکانی بەردەم ماسیمیلیانۆ ئالێگری زیاتر دەبێت بۆ هێڵی پێشەوە.
🚨🔴⚫️ AC Milan have agreed personal terms with talented striker Andrej Kostic from Partizan Belgrade.
Club to club talks well underway to get the deal done under €5m package, add-ons included.
➕🎥 https://t.co/1OuHTiXBkJ pic.twitter.com/XNS6IWh8Vz
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) December 23, 2025
