
یاریگا –
فێدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان ( فیفا ) پاداشتە داراییەكانی مۆندیالی 2026ی راگەیاند.
مۆندیالی 2026 لەلایەن وڵاتەكانی ئەمریكا، كەنەدا و مەكسیک میوانداری دەكرێت و بۆ یەكەمجار بە بەشداری 48 هەڵبژاردە یارییەكانی بەڕێوەدەچێت.
فیفا رایگەیاند بڕی 620 ملیۆن یۆرۆ وەكو پاداشتی دارایی بە هەڵبژاردەكان دەبەخشرێت و براوە بڕێكی زیاتر بەراورد بە مۆندیالی رابردوو وەردەگرێت.
خەڵاتە داراییەكانی مۆندیالی 2026؛
هەر هەڵبژاردەیەكی بەشدار بڕی 9 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، براوەی پاڵەوانییەتیەكەیە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەراورد بە مۆندیالی رابردوو كە ئەرجەنتین بووە پاڵەوان سێ ملیۆن یۆرۆ زیاترە.
| ریزبەندی | پاداشت / یۆرۆ |
|---|---|
| پاڵەوان | 43,000,000 |
| پلەی دووەم | 28,000,000 |
| پلەی سێیەم | 24,000,000 |
| پلەی چوارەم | 23,000,000 |
| لە پلەی پێنجەم تاوەكو هەشتەم | 16,000,000 |
| لە پلەی نۆیەم تاوەكو 16 | 13,000,000 |
| لە پلەی 17 تاوەكو 32 | 9,000,000 |
| لە پلەی 33 تاوەكو 48 | 7,500,000 |



