یاریزانە بێبەشەکانی گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان
زاخۆ زۆرترین یاریزانی لەم گەڕە دادەبڕێت

یاریگا –
لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، نۆ یاریزان لەگەڵ یانەکانیان دادەبڕێن و زاخۆش پشکی شێری لەم گەڕە بەرکەوتووە.
عەبدوڵا ئەمیر، کاپتن و بەرگریکاری پیشەسازی بە هۆی هەبوونی سێ کارتی زەرد لە گەڕەکانی 2 و 5 و 7 لە گەڕی داهاتوو بەرامبەر سیروانی نوێ یاریی ناکات، بورهان قادر، بەرگریکاری رزگاری بە هۆی وەرگرتنی سێ کارتی زەرد لە گەڕەکانی 4 و 5 و 7 لە یارییەکەی چوارقوڕنە بێبەش دەبێت.
ماڕکۆ محەمەد، ناوەڕاستکاری سیروانی نوێ بە هۆی وەرگرتنی سێ کارتی زەرد لە گەڕەکانی 4 و 6 و 7 یاریی داهاتوو بەرامبەر پیشەسازی یاریی ناکات، کۆڕەنگ محەمەد بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لەیاریی رابردوو بەرامبەر قەڵادزێ، یاریی داهاتوو بەرامبەر زاخۆ یاریی ناکات.
زاخۆ گورزێکی کوشندەی بەرکەوتووە و چوار یاریزانی بەرامبەر شێروانە یاریی ناکەن، هەریەک لە محەمەد حاجی و سەڵاح حەسەن و یوسف ئەیوب و محەمەد ئەحمەد بە هۆی وەرگرتنی کارتی رەنگا و ڕەنگ لە یارییەکە دادەبڕێن.
جگە لە یاریزانان، لە گەڕی هەشتەمی خولی نایابی کوردستان، هەریەک لە هۆزانڤان زاهد سەرپەرشتیاری ئاکرێ و سەفین حەمەد ئەمین راهێنەری گۆڵپارێزانی رانیە بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوویان ناتوانن لە یاریگا ئامادەبن.



