Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی ئەمشەو چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لە یاریگای خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لە كۆتا شەش یاریی خۆیدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكان تەنیا دوو یاریی بردووەتەوە یارییەک دۆڕاوە و سێ یارییش یەكسان بووە.

لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا پێنج یاریی كردووە چوار یاریی بەرامبەر یانەكانی مارسیلیا، كایرات ئالماتی، یوڤێنتوس و ئۆڵیمپیاكۆس بردووەتەوە و بەرامبەر لیڤەرپوول دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا مانچێستەر سیتی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا پێنج یاریی كردووە سێ یاریی بردووەتەوە یارییەك یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 10 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

زانیاری یاریی

هەردوو یانە لە مێژوودا 14 جار رووبەڕووبوونەتەوە، ریال مەدرید 6 یاریی بردووەتەوە، 4 یاریی مانچێستەر سیتی و لە 4 یارییش یەكسان بوون.

ریال مەدرید هەردوو یاریی وەرزی رابردووی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگی لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

پێپ گواردیۆلا لە 27 یاریی رووبەڕووی ریال مەدرید بووەتەوە ( 13 بردنەوە، 7 یەكسان، 7 دۆڕان ).

مانچێستەر سیتی لە كۆتا 4 یارییدا لە یاریگای بێرنابیۆ بەرامبەر ریال مەدرید نەیتوانیوە بردنەوە بەدەستبهێنێت ( 2 یەكسان، 2 دۆڕان ).

یارییەكەی ئەمشەو یەكەم رووبەڕووبوونەوەی هەردوو راهێنەر پێپ گواردیۆلا و چابی ئاڵۆنسۆ دەبێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ ژمارەیەكی زۆر یاریزان و بە بێ ئیدێر میلیتاو، ئارنۆڵد، كارڤاخال، مێندی، هاوسن، كاماڤینگا و ئالابا رووبەڕووی مانچێستەر سیتی دەبێتەوە و بەشداریكردنی كیلیان ئێمباپێ گومانی لەسەرە.

مانچێستەر سیتی بە بێ جۆن ستۆنز، رۆدری و كۆڤاسیچ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ئاسێنسیۆ، رودیگەر، كارێراس، گارسیا

 ڤاڵڤێردی، چوامێنی

ماستانتونۆ، بێڵینگهام، رۆدریگۆ

ڤینیسیۆس

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی

دۆناروما

نونێس، ڤاردیۆڵ، دیاس، ئایت نوری

گۆنزالێز

شەرقی، سێلڤا، فۆدن، دۆكو

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button