
یاریگا –
دوای ناکۆکییەکی زۆر لە نێوان ریال مەدرید و لالیگا، دادگای باڵا بڕیاری لە بەرژەوەندی ریال مەدرید دا، ئێستاش لالیگا دەبێت قەرەبووی یانە مەدریدییەکە بکاتەوە.
ریال مەدرید لە دۆسیەیەکی یاسایی بەرامبەر لالیگا کە لە ساڵی 2015 لەسەر دابەشکردنی مافی بیستراو و بینراوی یارییەکان دەستیپێکرد، براوەی جەنگەکە بوو. بەگوێرەی بەیاننامەی فەرمی یانەکە، بە بڕیاری دادگای باڵا 88 ملیۆن یۆرۆ وەک قەرەبوو بە کۆمەڵەیەکی گەورەی یانەکان کە بریتین لە ئالاڤێس، ئالباسێتێ، ئەلکۆرکۆن، ئالمێریا، ئاتلێتیک بیلباو، کۆردۆبا، ئێلچێ، جیمناستیک تاراگۆنا، جیرۆنا، هوێسکا، لێگانێس، لوگۆ، مایۆرکا، میراندێس، نومانسیا، ئۆساسۆنا، پۆنفێررادینا، ریاڵ ئۆڤیێدۆ، تێنریفی و ریاڵ ڤایادۆلید و ریاڵ زاراگۆزا خەرج دەکرێت.
لە بارەی ریال مەدریدیشەوە، یانەکە مافی قەرەبووکردنەوەی 8.8 ملیۆن یۆرۆی بۆ وەرزی 2015-2016 هەیە.
Comunicado Oficial.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) December 5, 2025
ریال مەدرید دوای بڕیارەکەی رۆژی هەینی ئەو دەرفەتەی قۆستەوە و جارێکی دیکە رەخنەی توندی لە لالیگا گرت و رێکخراوەکەی بە سەرۆکایەتی خاڤیێر تێباسی تۆمەتبار کرد.
لە بەیاننامەی فەرمی ریال مەدریددا هاتووە:
یانەی ریال مەدرید خۆشحاڵی خۆی دەردەبڕێت لە بڕیارەکەی دادگای باڵا کە ئەمڕۆ راگەیەندرا، کە جارێکی دیکە رەوایەتی یانەکەمان بەرامبەر لالیگا پشتڕاست دەکاتەوە. ئەم بڕیارە بە تەواوی ئەو هەوڵانە پشتڕاست دەکاتەوە کە ریال مەدرید دژی هەموارکردنەوەی نایاسایی بۆ ئەو پەیڕەوانە خستبووەڕوو کە لالیگا لە ساڵی 2015دا بەرزی کردبووەوە.
ئەم هەموارکردنە نایاساییە شێوازی دابەشکردنی مافە بینراو و بیستراوەکانی لە نێوان یانەکاندا گۆڕی، کە لە ساڵی 2015 بە بێ مۆڵەتی یاسایی خرایە ناو خولەکەوە و ئامانج لێی گۆڕینی دابەشکردنی داهاتی بینراو و بیستراو بوو لە وەرزی 2015-2016 لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسایی.
ئەم بڕیارە گرنگییەکی بنەڕەتی هەیە بۆ بەرژەوەندی ئابوری ئەو یانانەی کە لەو کاتەدا لە خولی پلە دوودا یارییان دەکرد، هەروەها بۆ خودی ریال مەدریدیش گرنگە کە دەمێکە لەدژی لالیگا جەنگیان دەستپێکردووە. بەم بڕیارە دادگای باڵا پشتڕاستی دەکاتەوە کە ریال مەدرید و ئەو یانانەی پێشتر باسکراون بە شێوەیەکی نایاسایی لەلایەن لالیگاوە زیانیان پێگەیشتووە.



