Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

دوو ئەستێرە مەشقەکانیان لەگەڵ بارسێلۆنا دەستپێکردەوە

چەند یارییەک دابڕابوون

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هانزی فلیک هەواڵی خۆشی بە گەڕانەوەی دوو ئەستێرە پێگەیشت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، هەریەکە لە لۆپێز و دی یۆنگ بە تەواوی بەشداری مەشقەکانی ئەمڕۆیان کردووە.

رۆژنامەکە دووپاتیکردووەتەوە، لۆپێز دوای چاکبوونەوەی لە زەبرێکی کوشندە کە لە یاریی رابردوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ بیلباو تووشی ببوو، ئەمڕۆ مەشقەکانی دەستپێکرد.

لۆپێز بەشادری هەردوو یاریی ئالاڤێس و ئاتلێتیکۆ مەدریدی نەکرد. بەگوێرەی سەرچاوەیەکی نێو یانە کاتالوونییەکە، لۆپێز زووتر لەو ماوەی پێشبینیدەکرا چاکبووەوە و لەوانەیە بەشداری چەند خوولەکێکی یاریی داهاتوو بەرامبەر ریال بێتیس ببێت و دواتر بە تەواوی بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئاینتراخت فڕانکفورت لە چامپیۆنزلیگ ئامادە دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، دی یۆنگ کە بەهۆی تا و لەرزە بەشداری یاریی رابردووی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ نەکرد، ئێستا چاکبووەتەوە و بۆ یارییەکەی بەرامبەر بێتیس بەردەستە.

بابەتی زیاتر

Back to top button