
یاریگا –
کیلیان ئێمباپێ، ئەستێرەی فەڕەنسی لە گۆڵکردن بەردەوامە و ژمارەی گۆڵەکانی لە لالیگا گەیاندە 16 گۆڵ.
کیلیان دوو گۆڵی لە یاریی شەوی رابردووی مەدرید بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو کرد، لەو یارییەی لۆس بلانکۆس 0-3 سەرکەوت.
ئێمباپێ بووە یەکەم یاریزانی فەڕەنسی 37 گۆڵ لە ساڵێکدا لە پێنج خوولە گەورەکەی ئەوروپا بکات، لە دوای تادی سیسۆڤسکی، لەگەڵ یانەی رایسینگ کڵەب لە ساڵی 1956، کاتێک لە ساڵێکدا 40 گۆڵی کرد.
کیلیان دەرفەتی گەورەی بۆ شکاندنی ژمارەی پێوانەیی زیاتر هەیە، چونکە مەدرید بەر لە ساڵی نوێ، سێ یاریی دیکە دەکات و لە لالیگا بەرامبەر سێلتا ڤیگۆ، دێپۆرتیڤۆ ئالاڤێس و سێڤییا یاریی دەکات.
GOAL!@KMbappe fires Real Madrid into an early lead at the San Mames 🔥
🤝 @TrentAA assist#LaLiga #RealMadrid pic.twitter.com/nfBssgSfB4
— beIN SPORTS (@beINSPORTS_EN) December 3, 2025
ئەستێرەی پێشووی پاریس سانجێرمان، بەشداری لە 37 گۆڵ لە 24 یاریی لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە ساڵی 2025 کردووە.
کیلیان 30 گۆڵی کردووە، حەفت پاسی یەکلاییکەرەوەشی هەبووە.
ئێمباپێ شەش گۆڵی لە دەرەوەی ناوچەی سزای مەدرید لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکان کردووە، ئەمەش بەرزترین ژمارەی سەر ئاستی پێنج خوولە گەورەکەی ئەوروپایە.



