
یاریگا –
یهكێتی تۆپی پێی ئهوروپا فشارێكی زۆری لهسهره دهیهوێت چارهنووسی ئیسرائیل له پاڵهوانهتیه ئهوروپیهكان یهكلاییبكاتهوه.
بەپێی ڕاپۆرتێکی تۆڕی ئاتلێتیك یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا فشارێکی گەورەی لهسهره و بە نهێنی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی كردووه بۆ تاوتوێکردنی چارەنووسی بەشداریکردنی ئیسرائیل لە پاڵەوانێتییەکانی ئەوروپا. دۆسیەکە لە قۆناخی سۆز دەرچووە و ئێستا باس لە ناچارکردنی یاسایی دەکرێت بۆ دەرکردنی بڕیاری سڕکردنەکە.
کۆبوونەوە نهێنییەکان و نزیکبوونەوە لە بڕیار
ئاتلێتیك ئاشكرایكردووه له سەرچاوە باڵاکان زانیاری دهستكهوتووه، بەرپرسانی باڵای یوێفا زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ رێکخەرانی هەڵمەتی “Game Over Israel” کە هەڵمەتێکی نێودەوڵەتییە بۆ دەرکردنی ئیسرائیل كردووه .
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆتایی مانگی ئەیلولی رابردوو، یوێفا زۆر نزیک بووە لەوەی پرسی سڕکردنی ئیسرائیل بخاتە دەنگدانەوە، دوای ئەوەی چەندین یەکێتی تۆپی پێی وڵاتان فشاریان دروست کردبوو. بەڵام دوای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس لە 29ـی ئەیلول پرۆسەکەی راگرتووه.
سیناریۆکە گۆڕاوە: فشارە یاساییەکان لە سویسرا و ئێرلەندا
سەرەڕای وەستانی شەڕ، بەڵام گفتوگۆکان نەوەستاون، ئێستا یوێفا نیگەرانییەکی گەورەتری هەیە کە ئەویش یاسایە.
لە سویسرا ئامادەکاری دەکرێت بۆ سکاڵایەک لە کانتۆنی ڤۆ (شوێنی بارەگای یوێفا)، کە تێیدا یوێفا تۆمەتبار دەکرێت بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی و ئەگەر ئەمە بسەلمێنرێت، مەترسی لەسەر دۆخی باجی یوێفا دروست دەبێت.
ههروهها یەکێتی تۆپی پێی ئێرلەندا دەنگیداوە لەسەر پێشکەشکردنی پێشنیازێکی فەرمی بۆ سڕکردنی ئیسرائیل، بە پاساوی ئەوەی ئیسرائیل رێگەی داوە یانەکان لە نشینگە نایاساییەکان یاری بکەن بەبێ رەزامەندی یەکێتی تۆپی پێی فەڵەستین، کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی یوێفایە.
کۆبوونەوەی 15ـی ئۆکتۆبەر لە نیۆن
یەکێک لە گرنگترین کۆبوونەوەکان لە بارەگای سەرەکی یهكێتی تۆپی پێی ئهوروپا لە نیۆنی سویسرا لە 15ـی ئۆکتۆبەر بەڕێوەچوو هەمان ئەو هەفتەیەی پۆلیسی بەریتانیا رێگری لە هاندەرانی تەلئەبیب کرد بچنە یاریگای ئەستۆن ڤێلا.
لەو کۆبوونەوەیەدا، بەرپرسانی یوێفا داوایان لە سەرکردەکانی هەڵمەتی “Game Over Israel” کردووە کە بۆچوونی پسپۆڕانی یاسایی کۆبکەنەوە، بۆ ئەوەی وەک بەڵگە لە پرۆسەی بڕیارداندا بەکاری بهێنن.
هەڵوێستی چێفێرین یوێفا
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەلێکساندەر چێفێرین، سەرۆکی یوێفا، لە ژوورە داخراوەکاندا هاوسۆزییەکی قوڵی بۆ مەدەنییەکانی غەززە نیشانداوە.
ههورهها لە 12ـی نۆڤەمبەردا، نامەیەکی واژۆکراو لەلایەن ژمارەیەک ئەستێرەی وەک (پۆڵ پۆگبا و ئەداما تراوری) گەیشتە دەست چێفێرین، کە تێیدا داوا دەکەن یوێفا بەشداری نەبێت لە ئاساییکردنەوەی تاوانەکان دژی مرۆڤایەتی.
چێفێرین پێشتریش رێگەی دابوو لە یاری جامی سوپەری ئەوروپا پۆستهری (کوشتنی منداڵان رابگرن) بەرز بکرێتەوە و منداڵانی فەڵەستینی لە مەراسیمەکەدا بەشدار بن.
هەڵمەتی “Game Over Israel” چییە؟
ئەم هەڵمەتە لەلایەن لیژنەی ئەمریکی-عەرەبی بۆ دژایەتیکردنی جیاکاری پاڵپشتی دهكرێت و لەلایەن کۆمەڵێک بەرپرسی پێشووی مافەکانی مرۆڤ لە نەتەوە یەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکرێت. ئامانجیان دەرکردنی ئیسرائیلە لە وەرزشی جیهانی.
ئەگەر بڕیارەکە بدرێت چی روودەدات؟
ئیسرائیل کە لە 1994ـەوە دوای دەرکرانی لە ئاسیا ئەندامی یوێفایە، ئەگەر بڕیاری سڕکردنی بۆ دەربچێت، ئەوا:
هەڵبژاردەکەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال دەکرێتە دەرەوە.
یانهكانی له خولی یانه پاڵهوانهكان و سهرجهم پاڵهوانهتیهكانی سهر به یوێفا دووردهخرێنهوه
- ههڵبژاردهكه له پاڵاوتنهكانی یۆرۆ و خولی نهتهوهكانی ئهوروپا دووردهخرێتهوه
پێشتریش ئیسرائیل لە 1974 لە یەکێتیی تۆپی پێی ئاسیا دەرکرابوو، دوای ئەوەی چەندین وڵاتی عەرەبی رەتیانکردەوە رووبەڕوویان ببنەوە.



