Loading...
کوردستانگرنگترین

تەواو؛ ناوبژیوانانی کوردستان خۆیان یەکلاییدەکەنەوە

شایسته‌ داراییه‌كانی وه‌رزێكیان وه‌رگرت

Yariga App

یاریگا –

سەرجەم ناوبژیوانانی شارەکانی کوردستان کۆتاییان بە بایكۆتەکەیان هێناوە و گەڕاونەتەوە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکانی خولەکانی کوردستان.

بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی دەست تۆڕی وەرزشی یاریگا کەوتووە، کێشەی ناوبژیوانانی کوردستان چارەسەر کراوە و ئەمڕۆ بە فەرمی کۆتاییان بە بایکۆت هێنا و گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبردنی یارییەکان.

یاریگا زانیاری ده‌ستكه‌تووه‌ ئەمڕۆ ناوبژیوانان شایسته‌ داراییه‌كانی وه‌رزی 2023-2024ـیان وه‌رگرتووه‌ و یارییه‌كانی داهاتووی خوله‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و كۆتاییان به‌ بایكۆت هێنا.

چارەنووسی پارەی ئەم وەرزە

سەبارەت بە شایستە داراییەکانی وەرزی (2024-2025)، هێشتا چارەنووسی ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ نادیارە و هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی دیاری نەکراوە. بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ناوبژیوانان وەک هەستکردن بە بەرپرسیارێتی و بۆ پەک نەکەوتنی خولەکان، بڕیاریانداوە بایکۆت بشکێنن و بەردەوام بن لە بەڕێوەبردنی یارییەکان.

ئەم گەڕانەوەیە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دادەنرێت بۆ بەردەوامبوونی خولە ناوخۆییەکانی کوردستان و کەمکردنەوەی ئەو فشارەی لەسەر یانەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دروست ببوو. 
Back to top button