
یاریگا –
سەرەڕای دۆخە سەختەکە کە لیڤەرپوولی تێکەوتووە بەهۆی ئەنجامە کارەساتبارەکانیان، بەڵام ئارنە سڵۆت هێشتا هەست بە “سەلامەتی” دەکات لە پۆستەکەی. ئەوەشی لەدوای شکستە سەختەکەی بەرامبەر ئایندهۆڤن جەخت لێکردەوە کە تیمەکەی لەنێو ئانفیڵد 1-4 بە میوانە هۆڵەندیەکەیان دۆرا لە هەفتەی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا.
ئەو شکستە، سێیەم دۆراندنی لەسەریەک بوو بۆ سڵۆت لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکان، بەڵام دۆڕانی سەخت. بەجۆرێک پێشتر لە خولی ئینگلیزی 0-3 بە یانەکانی نۆتینگهام و پاریس سانجێرمان دۆڕابوو. بەوەش لە سێ یارییدا 9 گۆڵیان لێ تۆمارکراوە. لە دوای یارییەکەی ئەمشەو، سەرەڕای زۆربوونی دەنگۆکان بۆ دوورخستنەوەی، وتی
تاکە رێگایەک بۆئەوەی بەردەوامبین ئەوەیە بەم رێگەدا بڕۆین. پێویستە رووبەڕووی ئەو واقعە ببینەوە کە ئێستا تێیداین و زۆر بە قورسی بجەنگین.
لە درێژەی قسەکانیشیدا پەیوەست بەوەی ئایا کارگێڕی یانەکە هەڵوێستیان چۆنە بەرامبەری، راهێنەرە هۆڵەندیەکە وتی
پێموایە هەست بە سەلامەتی دەکەم و من باشم. پشتگیریەکی زۆرم لەسەرووی خۆمەوە هەیە. شتێکی خۆش دەبیت کە بتوانم بارودۆخەکە بگۆڕم. من ئاساییم لە پۆستەکەم. جاری یەکەم نیە لە دۆخی سەختدابم. نەک لەبەر ئەوەی کە لەسەرەوە هەموو خولەکێک پێمدەڵێن پشتگیرییت دەکەین. خۆ ئێمە بەردەوام لە گفتوگۆ دەکەین چ کاتی بردنەوە چ کاتی دۆران و هەر هاوکارمن. ئێمە ئەو گفتوگۆیانە دەکەین خۆ بەو مانایە نایەت هەمووڕۆژێ پێم بڵێن پشتگیرییت دەکەین. هەست بە متمانەکەیان دەکەم.
🚨 Arne Slot: “I want to be positive about the reaction of the players after we went 1-0 down because until half time we played a good game”.
“The only way to go is to go through. We have to face where we are in and fight really hard”. pic.twitter.com/k02snY1TMv
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) November 26, 2025
بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە، تیمەکەی سڵۆت لە پرێمەرلیگ لە پلەی 12 و لە چامپیۆنزلیگیش لە پلەی 13 نیشتوون.



