ئینتەر میلان بۆ یاریی ئاتلێتیکۆ مەدرید لێی قەوماوە
پێنج یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداری ناكه‌ن

یاریگا –
یانەی ئینتەر میلان گەشتی مه‌درید ده‌كات بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید بۆ یاریی سبه‌ی ، لە چوارچێوەی گەڕی پێنجەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی لە کاتێکدا بەهۆی پێکانەوە چه‌ند یاریزانی سەرەکی لەدەست داوە.
پێنج یاریزانی سه‌ره‌كی به‌شداری یارییه‌كه ناكه‌ن
تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشكرایكردووه نێراتزۆری ئەمڕۆ یانه‌كه یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقی به‌یانیانی كرد و پێنج یاریزانی گرنگی تیپه‌كه بەشدارییان نەکرد له‌وانه، دینزێل دومفریس، هێنریک مخیتاریان، ماتیۆ دارمیان، رافایێل دی جێنارۆ، تۆماس بالاسیۆسن
ئەم پێنج یاریزانە پێشتر لە یارییەکەی یەکشەممەدا بەرامبەر میلان کە بە ئەنجامی (1-0) دۆڕان، بەشدارییان نەکردبوو.
کاریگەرییان له‌سه‌ر پێكهاته‌ی تیپه‌كه.
ئەم یاریزانانە کاریگەرییان لەسەر پێکهاتەی ئینتەر میلان دەبێت. لە یارییەکەی دێربی بەرامبەر میلان، پیتەر سۆچیک وەک جێگرەوەی مخیتاریان بەشداری کرد، هەروەها کارلۆس ئۆگۆستۆ لە لای راستی یاریگا لە شوێنی دومفریس یاریی کرد به‌ڵام وه‌ك پێویست شوێنی یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كانیان پڕنه‌كردووته‌وه.
ئینتەر میلان لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا دەستپێکی باشی هەبووە، لە چوار یاریی یەکەم چوار سەرکەوتنی بەدەست هێناوە. لە بەرامبەردا، ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چوار یاریی رابردوودا دوو بردنەوە و دوو دۆڕانی هه‌یه.
یارییەکانی داهاتووی ئینتەر میلان لە چامپیۆنزلیگ ئاسان نابێت و سبه‌ی به‌رامبه‌ر ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریی ده‌كات و دواتر رووبه‌رووی لیڤه‌رپوول و ئارسیناڵ و بۆروسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه.



