Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ناوێکی کاریگەر بۆ کڕینی ریال مەدرید ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆی فرۆشتنی ریال مەدرید بووەتە باسی مێدیاکان و هەرجارە و ناوێک وەک خاوەنی ئەو یانە ئیسپانییە ئاشکرادەکرێت.

لەوەتەی دروستبوونیەوە لە 6ی مارسی 1892، رووینەداوە ئەو یانە مەدریدیە پشکەکانی خۆی بە وەبەرهێنە دەرەکیەکان بفرۆشێت. بەڵام بیرۆکەکەی ئەمجارەی فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەوەیە کە پێیوایە هێنانی وەبەرهێنی دەرەکی بیانی یارمەتیدەر دەبێت تا زیاتر رکابەربێت لەدژی ئەو یانانەی پاڵپشتی دەوڵەتیان هەیە.

رووداوێکی مێژوویی له ریال مەدرید روودەدات

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی، بێرنارد ئارنۆو، ملیاردێری فەڕەنسی و خاوەنی کۆمپانیای لەکژەری لوی ڤیتۆن، زۆر تامەزرۆی ئەوەیە ببێتە هاوخەونی پشکێکی کەمینەی ریال مەدرید.

خێزانی ئارنۆو یەکێن لە دەوڵەمەندترینەکانی جیهان. لە مانی ئایار/مایۆی ئەمساڵ گۆڤاری فۆربێس سامانەکەی بڵاوکردەوە کە خۆی دەدات لە نزیکەی 149 ملیار دۆلار. ئەوان خاوەنی یانەی پاریس ئێف سی کە ئەم وەرزە لە خولی لیگ وەن یاریی دەکەن و چاویان لەوەیە یانەکە بکەنە یەکێک لە باشترینەکان.

ناوبراو ساڵی رابردوو وەک دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ناسێنرا. بەهۆی سەرمایە زەبەلاحەکەیەوە ئەگەرێکی زۆرە بتوانێ خۆی لەپاڵ پێرێزدا ببینێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕواندەکرێت سبەی پێرێز کردنەوەی دەرگا بە ڕووی وەبەرهێنە بیانیەکەندا رابگەیەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button