Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێستا؛ چارەنووسی ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی ئێڵچێ یەکلاییدەکرێتەوە

هەموو شتێک ئاشکرا دەکرێت..

Yariga App

یاریگا –

دین هاوسن، بەرگریکاری ئیسپانی پێکانی نییە و بۆ یاریی داهاتووی ریال مەدرید ئامادە دەبێت.

رۆژنامەنووسی ئیسپانی خۆسێ لویس سانچێز ئاشکرایکردووە، دین هاوسن، بەریگاریکاری ریال مەدرید پێکانی نییە و بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بەرامبەر ئێڵچێ لە 30ـی نۆڤێمبەر ئامادە دەبێت.

ئەمشەو ئیسپانیا دوا یاریی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەکات و یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، درەنگانی شەوی رابردوو، لە بەیاننامەیەکدا دوورخستنەوەی هاوسنی لە لیستەکە بڵاوکردەوە.

هاوسن بەشداری لە یاریی پێشووی ئیسپانیا لە بەرامبەر جۆرجیا نەکرد و هۆکارەکەی بۆ بوونی کێشە لە ماسوولکەکانی رانی گەڕاندەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا، بە راپۆرتێک ریال مەدریدی لە دۆخی هاوسن ئاگادار کردووەتەوە و بەمەبەستی خۆپارێزی لە قووڵبوونەوەی پێکانەکە، لە لیستی یاریزانان دوورخرایەوە.

پێشتر لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا دووپاتیکردبووەوە، ریسک بە بەشداریکردنی هیچ یاریزانێک ناکات، ئەمەش دوای رووداوە زەقەکانی لەگەڵ لامین یامال و نیکۆ ویڵیامز.

هاوسن لە دوا یاریی ریال مەدرید بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، هەستی بە ئازار دەکرد، بەڵام سەرەڕای ئەمەش بانگهێشتی لیستی لاڕۆخا کرا.

ئیسپانیا پێشەنگی کۆمەڵەکەیەتی و سێ خاڵ لە تورکیا دوورە، تەنانەت ئەگەر ئەمشەو 6-0 بدۆڕێت، تورکیا بەڕاستەوخۆ ناگاتە مۆندیالی 2026.

بابەتی زیاتر

Back to top button