Loading...
گرنگترینمۆندیالی 2026

هالاند بێ رکابەرە؛ بە جیاوازییەکی زۆر گۆڵکاری ئەوروپایە

ڤایکینگ چاوی لە ژمارەی گەورەترە

Yariga App

یاریگا –

ئێرلینگ هالاند، ئەستێرەی هەڵبژاردەی نەرویج، 16 گۆڵی لە پاڵاوتنی مۆندیالی 2026 کردووە و دوای دابڕانیان بۆ ماوەی 28 ساڵ، جارێکی دیکە گەیشتنەوە مۆندیال.

هالاند، ئەستێرەی مانچێستەر سیتی پێشەنگی ریزبەندی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپایە و ژمارەی گۆڵەکانی دوو ئەوەندەی نزکترین رکابەرانییەتی.

هەریەکە لە هاری کەین، مێمفێس دێپای و ماڕکۆ ئارناتۆڤیچ، نزیکترین رکابەرانی هالاند بوون.

میکێل مێرینۆ بە شەش گۆڵ، گۆڵکری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بوو، هاوشێوەی کێڤن دی بڕۆین لەگەڵ هەڵبژاردەی بەلجیکا.

ریزبەندی گۆڵکارانی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا

  1. ئێرلینگ هالاند (نەرویج) : 18 گۆڵ
  2. هاری کەین (ئینگلتەرا): 8 گۆڵ
  3. مێمفێس دێپای (هۆڵەندا): 8 گۆڵ
  4. ماڕکۆ ئارناتۆڤیچ (نەمسا): 8 گۆڵ
  5. ئاندرێ کراماریچ (کڕواتیا): 6 گۆڵ
  6. کێڤن دی بڕۆین (بەلجیکا): 6 گۆڵ
  7. میکێل مێرینۆ (ئیسپانیا): 6 گۆڵ
  8. ماتیۆ ریتیگێ (ئیتاڵیا): 5 گۆڵ
  9. ئالێکساندەر سۆرلۆت (نەرویج): 5 گۆڵ
  10. ئیدێن دزیکۆ (بۆسنیا): 5 گۆڵ
  11. کریستیانۆ رۆناڵدۆ (پۆرتوگال): 5 گۆڵ
  12. بارناباس ڤارگا (هەنگاریا): 5 گۆڵ
  13. میکێل ئۆیارزابال (ئیسپانیا): 5 گۆڵ
  14. تێلۆ ئێسگارد (نەرویج): 5 گۆڵ
  15. ترۆی بارۆت (ئایرلاند): 5 گۆڵ
  16. کیلیان ئێمباپێ (فەڕەنسا): 5 گۆڵ

بابەتی زیاتر

Back to top button