Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

چاوەڕواننەکراو؛ ئەو یاریزانەی بارسێلۆنا پێدری سەرسامیەتی

Yariga App

یاریگا –

ئەگەرچی لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاریزانی ئاستبەرز و بەهرەمەندی زۆر هەن، بەڵام پێدری ناوێکی چاوەڕواننەکراو دەستنیشان دەکات کە زۆرترین سەرسامیی بۆی هەیە.

لە نوێترین لێدوانیدا، پێدری ناوی درۆ فێرناندێزی دیاریکرد وەک بەهرەمەندێک کە زۆر حەزی لە یاریکردنیەتی. یاریسازەکە بارسا وتی

لە ریزەکانی بارسێلۆنا بەهرەمەند هەن، بەڵام یەکێک کە زۆر حەزم لە یاریکردنیەتی درۆ فێرناندێزە.

لە وەسفەکانیدا بۆ ئەو لاوە 17 ساڵانە، پێدری وتی

درۆ زۆر باشە، پڕه لە کواڵیتی بەرز، هەمووشت لای ئەو زۆر ئاسان دەردەکەوێت.

 

درۆ کە بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیایە و لە پێگەی ناوەڕاستکاری هێرشبەریی یاریی دەکات، سەرەڕای بچووکی تەمەنی، ئەم هاوینە لەلایەن هانزی فلیکەوە بانگهێشتی تیمی یەکەم کرا. لە یارییە ئامادەکارییەکانی پێش وەرزەکە توانی خۆی بۆ راهێنەرەکەی بسەلمێنێ بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە دژی ڤیسێل کۆبی ژاپۆنی.

یەکەمین دەرکەوتنی لە یاریی فەرمی بۆ بلاوگرانا لە 28ی سێپتەمبەری ئەمساڵ بوو بەرامبەر ریال سۆسیداد. مانگێک دواتر لە چامپیۆنزلیگیش بەشداریی کرد و توانی بە ئەسێستێک لە بردنەوە گەورەکەیان 6-1 لە ئۆڵۆمپیاکۆس بووە دووەم بچووکترین یاریزان لە مێژووی پاڵەوانێتیەکەدا ئەو کارە ئەنجام بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button