
یاریگا –
بابەتی وازهێنانی فلۆرێنیتنینۆ پێرێز لە پۆستی سەرۆکایەتی ریال مەدرید سەرباسی مێدیا ئیسپانیەکانە و لێکۆڵینە و لەو بارەیەوە زانیاریی نوێ گەیشت.
ئەمڕۆ لێدوانێکی بیبی ئالڤازێز، ئەندامێکی یانەکە، کە خواستی پێرێزی بۆ رۆیشتن لە سەرۆکایەتی مەدریدی ئاشکراکرد، بووە رۆژەڤ و هاوکات هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵەکەدا ناوی دیارترین بەربژێرەکان وەک جێنیشینی دوای سەرۆکە مێژووییەکە، ئاشکراکران.
چوار ناو بۆ وهرگرتنی کورسییەکەی پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مهدرید بەربژێرن
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی لە ئارانشا رۆدریگێزی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانی و نزیک لە یانە شاهانەکە، پێرێز بەهیچ شێوەیەک بیری لە وازهێنان لە پۆستەکەی نەکردووەتەوە.
Florentino Pérez no va a abandonar la presidencia del Real Madrid https://t.co/OoHhg8oTPS
— Arancha Rodríguez (@AranchaMOBILE) November 15, 2025
رۆژنامەنووسەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە کە فلۆرێنتینۆ تا کۆتایی وادەی یاساییەکەی لە 2029، لەسەر کورسیەکەی دەمێنێتەوە.



