Loading...
تورکیاگرنگترین

فەنەرباچێ تا ئێستاش بەدەست زەبرە ماددییەکانی دوورخستنەوەی مۆرینیۆ دەناڵانێت

Yariga App

یاریگا –

فەنەرباچێ ئاسەوارەکانی خۆزێ مۆرینیۆی لەسەر لانەچووە و تا ئێستاش لە رووی ماددیەوە گرفتاری دەستی دوورخستنەوەی راهێنەرە پۆرتوگالیەکەن.

دوای 15 مانگ لە مانەوەی وەک راهێنەری فەنەرباچێ، سەرەنجام یانەکە لە ئۆگەستی ئەمساڵ دوای ئەنجامە خراپەکان مۆرینیۆیان دوورخستەوە. کە ئێستا لەگەڵ یانەی بێنفیکای وڵاتەکەیەتی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی زە سەنی ئینگلیزی، بڕیاری دوورخستنەوەی مۆرینیۆ کە بڕی قەرەبوویەکی زۆری خستەسەر فەنەرباچێ،ئێستاش یانە تورکیەکە بڕی ئەو پارەیەش دەداتەوە کە وەک کرێی هۆتێلە گرانبەهاکەی بۆ شوێنی مانەوەی خۆزێ دابینیان کردبوو و بڕەکەشی 656 هەزار پاوەندە.

ئەوە لەپاڵ بڕی گشتی قەرەبووی دوورخستنەوەکەی کە 15 ملیۆن پاوەندە و لە ئەستۆی فەنەرباچێیە بیداتەوە بە سپێشەڵ وەن.

دوای دوورخستنەوەی ناوبراو، ئەگەرچی کاریگەریی نەرێنی لەسەر خەزێنەی یانەکە دروستکردووە، بەڵام ئەنجامەکانیان لە خولی تورکی ئەرێنین و راهێنەری نوێ توانیویەتی لە 12 هەفتەدا یانەکە بێ شکست بهێڵێتەوە، بەجۆرێک تەنها بە جیاوازیی یەک خاڵ لەدوای گالاتاسەرای دەبینرێن کە ئەو یانەیە 29 خاڵی کۆکردووەتەوە و سەرووی ریزبەندییەکەی گرتووە.

Back to top button