
یاریگا –
“کاتێک لامين تەمەنی تەنیا دوانزە ساڵ بوو، بەڕێوبەرایەتی ئەکادیمیای لاوانی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا سهردانیان كردم پێیان گوتم، بەرێز سەرۆک، یاریزانێکمان هەیە، منیش پرسیم، ئایا لە تەمەنی له دوانزە ساڵیدایه؟ گوتیان بەڵێ، بەڵام دایکی خەڵکی وڵاتێکە و باوکیشی خەڵکی وڵاتێکی ترە، هەرچەندە خۆی لێرە لەدایک بووە.”
🎙“Fuego cruzado, mentiras, utilizando manipulaciones… Por eso no solo es importante escribir lo que ha pasado, sino demostrarlo con los contratos, los WhatsApp…”
🗣Luis Rubiales, habla sobre Javier Tebas, presidente de LaLiga#futbol #LaLiga #rubiales #tebas #rfef #deporte pic.twitter.com/SIMjDPfQSl
— COPE (@COPE) November 12, 2025
پلانەکە چی بوو؟
ڕۆبیالیس ئاشکرای دەکات کە پلانەکە لەسەر دوو بنەمای سەرەکی داڕێژرابوو: نزیکبوونەوەی مرۆیی و هاندانی دەروونی.
ئەو روونیکردەوە،
پلانەکەمان بریتی بوو لەوەی بەردەوام لەگەڵ دایک و باوکی لە پەیوەندیدا بین، دەرگامان بۆیان کراوە بوو هەرکاتێک بیانەوێت قسە بکەن، دەمانویست هەست بکەن کە یەکێتیی تۆپی پێ ئیسپانیا وەک خێزانێکی دووەم پشتیوانییان لێدەکات.”
جگە لەوە، جەختیان لەسەر لایەنی دەروونی خودی یاریزانەکە کردبووەوە. ڕۆبیالیس دەڵێت،
“گرنگ بوو هەمیشە نزیکی بین و هانی بدەین تا هەست بە شانازی بکات بە پۆشینی درێسی ئیسپانیاوە.”
سەرۆکی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ سەلماندنی قسهی خۆیان لەم پلانەدا، ئاماژەی بەوەشکرد کە بە لایەنی کەمەوە، چوار بۆ پێنج جار بە تایبەتی سەفەری کردووە بۆ ئەوەی راستەوخۆ لەگەڵ دایک و باوکی لامين يامال دابنیشێت و دڵنیایان بکاتەوە لەوەی باشترین بژاردە بۆ داهاتووی کوڕەکەیان، یاریکردنە بۆ ئیسپانیا.
وهك یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا پڕۆژەیەکی وەرزشیی روونمان بۆ داهاتووی کوڕەکەیان خستەڕوو. هاوکات، بە گرنگیپێدان و سەردانی بەردەوامی رۆبیالیس، هەستیان بەڕێز و متمانەیەکی زۆر کرد، ئەم دوو هۆکارە، لەگەڵ ویستی کوڕەکەیان، وایکرد دڵنیا بن لە بڕیارەکەیان.