
یاریگا –
بەفەرمی دانیێلی دی رۆسی ئیتاڵی گەڕایەوە بۆ راهێنەرایەتیکردن لە سێریائەی و پۆستی یانەیەکی خولی وڵاتەکەی پێدرا.
وەک لە پلاتفۆڕمەکانی خۆیانەوە بڵاویانکردووەتەوە، یانەی جێنوا دی رۆسی وەک راهێنەری نوێی تیمەکەیان ناساند.
ناوبراو لە مانگی یەنایەری 2024 پۆستی راهێنەرایەتیکردنی رۆمای گرتەئەستۆ، بەڵام دوای تەنها لە یانەکە نەمایەوە. لەو کاتەوە هیچ پۆستێکی دیکەی وەرنەگرتووەتەوە.
DD𝑅𝑒𝒹 & 𝐵𝓁𝓊𝑒 🔴🔵 pic.twitter.com/YnxRII1rEB
— Genoa CFC (@GenoaCFC) November 6, 2025
دەستنیشانکردنی دی رۆسی دوای تەنها 5 رۆژ دێت لە دوورخستنەوەی پاتریک ڤیێرا بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی ئەو راهێنەرە فەڕەنسیەوە.
ئەرکی دانیێلی هەروا ئاسان نابێت، بەوپێیەی ئێستا جێنوا لە ناوچەی دابەزینن لە پلەی 18ی ریزبەندییەکە. یانەکە لەم وەرزەی سێریائەی 10 یارییان ئەنجام داوە، خاوەنی تەنها بردنەوەیەکن، سێ یەکسانبوون و شەش دۆڕاندنیان هەیە.