Loading...
تورکیاگرنگترین

هەواڵێک لە مێدیای تورکیاوە هاندەرانی مێسی شۆک دەکات

Yariga App

یاریگا –

سەرچاوەیەکی تورکی هەواڵێکی گەروە دەخاتە نێو شەقامی وەرزشی ئەو وڵاتە سەبارەت بە گواستنەوەی لیۆنێل مێسی بۆ خولەکەیان.

مێسی کە ئێستا لەگەڵ ئینتەر مەیامی لووتکەی ئاستی خۆی پێشکەش دەکات، تا 6ی مانگی دیسەمبەر یانەکەی یاریی هەیە، لەدوای ئەو رێکەوتەوە خولی ئەمریکی دەچێتە ماوەی پشووی وەرزیی خۆیەوە و تا مانگی مارسی ساڵی داهاتوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی هەواڵی Fotomac کە خۆیان وەک باوەڕپێکراوترین سەرچاوەی زانیاریی تورکیا دەزانن، لە زاری سەرنووسەرەکەیانەوە بە ناوی زەکی ئوزوندوروکانەوە ئاشکرایان کردووە کە مێسی لە نزیکەوە لەلایەن بەرپرسانی گالاتاسەڕای چاودێری کراوە تا لە ماوەی پشووی خولی ئەمریکی بیگوازنەوە ریزەکانیان.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە یانە تورکیەکە ئامادەیە مووچەی ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە بۆ ئەو ماوەیەی بەخواستن دەیانەوێ، دابین بکەن.

لە درێژەی زانیارییەکاندا ئەوەش هاتووە کە خودی لیۆ رەنگە پێشوازیی لە دەستپێشخەرییەکە بکات لەپێناو پارێزگاریکردنی لە توانا جەستەییەکانی وەک ئامادەکاریی بۆ یارییەکانی مۆندیالی 2026.

Back to top button