Loading...
فه‌ره‌نساگرنگترین

جۆری پێکان و ماوەی دوورکەوتنەوەی ئەشرەف حەکیمی راگەیەندرا

Yariga App

یاریگا –

زانیاریی لەسەر جۆر و ئاستی پێکانەکەی ئەشرەف حەکیمی راگەیەندرا کە لە یاریی شەوی رابردوو بەرامبەر بایرن میونشن دوای فاوڵێکی توند لەلایەن لویس دیازەوە تووشی هات و بەناچاریی دانیشێنرا. هاوکات ناوبژیوانی یارییەکە کارتی سووری بە رووی هێرشبەرە کۆڵۆمبیەکەی بایرندا بەرزکردەوە.

یارییەکە 1-2 لەدژی پاریس سانجێرمانی لەنێو ماڵی خۆیاندا کۆتایی هات. گۆڵەکانی باڤارییەکان لەلایەن دیاز و تاکە گۆڵەکەی پی ئێس جی لەلایەن جواو نێڤێشەوە تۆمارکران.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەستێترە مەغریبیەکە دووچاری سوورانی پاژنەی پێ بووە. ئەوەش مەترسی کەمترە لەوەی باس دەکرا تووشی شکان بووبێت لە پاژنەیدا.

وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی ئەو پێکانەوە حەکیمی 6-8 هەفتە لە یاریکردنی دووردەکەوێتەوە. ئەوەش هاوکاتە لە نزیکبوونەوەی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا.

Back to top button