
یاریگا –
ڤۆیچێخ چێزنی، گۆڵپارێزی بارسێلۆنا لێدانێکی سزای کیلیان ئێمباپێی گەڕاندەوە و رێگری لە ئەنجامێکی گەورەترگرت.
چێزنی تەمەن 35 ساڵان، لێدانێکی سزای ئێمباپێی گەڕاندەوە و لە گێمی یەکەمدا، سێ تۆپی مەترسیداری گەڕاندەوە و لە گێمی دووەمیشدا ئاستێکی باشی پێشکەشکرد.
No nos rendimos. pic.twitter.com/kZjqGXheqT
— FC Barcelona (@FCBarcelona_es) October 26, 2025
چێزنی ناوی ئێمباپێی بۆ لیستی قوربانییەکانی زیادکرد، دوای ئەوەی سێزار سۆتۆ گرادۆ، ناوبژیوانی یارییەکە لێدانێکی سزای بۆ ریال مەدرید هەژمارکرد، دوای بەرکەوتنی تۆپ بە دەستی ئێریک گارسیا.
گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە تۆپەکەی بە دەستی چەپە گەڕاندەوە و تیمەکەی لە کەشی رکابەری یارییەکەدا هێشتەوە.
ئەمە یەکەمجار نییە چێزنی لێدانی سزای ئەستێرە گەورەکان دەگەڕێنێتەوە، پێشتر دوو لێدانی سزای لیۆنێل مێسی و نێیماری گەڕاندووەتەوە.
بەدرێژایی کاروانی وەرزشی خۆی 21 لێدانی سزای گەڕاندووەتەوە و ئەمەش وەکو یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی ئەوروپای پیشاندەدات.
Wojciech Szczęsny saves Mbappé’s penalty to ensure a tense finish! 🧤
LALIGA Highlights in EL CLÁSICO! pic.twitter.com/Sj5NG9Xrx8
— LALIGA English (@LaLigaEN) October 26, 2025



