
یاریگا –
جود بێڵینگهام، ئەستێرەی ریال مەدرید ژمارەیەکی مێژوویی یانەکەی لە کلاسیکۆ شکاند و کیلیان ئێمباپێی هاوتیمی، بووە سێیەم یاریزان لە چوار یاریی کلاسیکۆی سەدەی 21 گۆڵ بکات.
بێڵینگهام گۆڵێک و ئەسیستێکی لە یارییەکەدا هەبوو، ئەستێرەی ئینگلیزییەکە لە تەمەنی 22 ساڵ و 119 رۆژیدا، بووە بچووکترین یاریزان لە مێژووی ریال مەدرید گۆڵ و ئەسیستێک لە یارییەکی سەدەی 21ی کلاسیکۆدا بکات.
لە یاریی پێش کلاسیکۆشدا، ریال مەدرید بە تاکە گۆڵی بێڵینگهام لە یوڤێنتوسی بردەوە.
Jude Bellingham is the youngest Real Madrid player to both score and assist in El Clasico in the 21st century.
22 years and 119 days old. ⚽️🅰️ pic.twitter.com/OFa4IVw4Za
— Squawka (@Squawka) October 26, 2025
ئێمباپێ خۆی گەیاندە رۆناڵدینیۆ و رۆناڵدۆ
کیلیان خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریی کلاسیکۆی وەرگرت، دوای تۆمارکردنی گۆڵێک و لەدەستدانی لێدانێکی سزا.
ئێمباپێ بووە سێیەم یاریزان لە مێژووی کلاسیکۆدا، لە چوار یاریی کلاسیکۆی سەدەی 21 گۆڵ بکات.
رۆناڵدینیۆ لە ساڵانی 2004 تاوەکو 2006 لە چوار یاریدا پێنج گۆڵی کرد و رۆناڵدۆش لە ساڵی 2012 لە شەش یاریدا حەفت گۆڵی کرد.
4 – Kylian Mbappé is the third player to score in four consecutive ElClásico games across all competitions in the 21st century (six goals), after Ronaldinho Gaúcho between 2004 and 2006 (four matches, five goals) and Cristiano Ronaldo in 2012 (six matches, seven goals). Star. pic.twitter.com/D4rQajmvjk
— OptaJose (@OptaJose) October 26, 2025



