
یاریگا –
ڤێرجینیا فۆنسێکا، میدیاکاری بەناوبانگی بەڕازیلی دوێنێ شەممە گەیشتە مەدرید و ئەمڕۆ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ سەیری یاریی کلاسیکۆی نێوان ریال مەدرید و بارسێلۆنا دەکات.
فۆنسێکا، کەپڵی ڤینیسیۆس جونیۆرە بەبۆنەی ئاشتبوونەوەیان، بە گوڵ پێشوازی لێکرا، ئەمەش دوای ئاشکرابوونی ناپاکی ڤینی لەگەڵ فۆنسێکا.
ڤینی لە کاتی پێشوازیکردن لە فۆنسێکا، جانتایەکی شانی لە بڕاندی ‘پرادا گالێریا’ بە دیاری پێشکەشکرد، بەهاکەی بریتییە لە 4640 دۆلار.
کێشەی زۆر لە پەیوەندی نێوان ڤینی و فۆنسێکا کەوت، دوای ئەوەی دای ماگالاش، کچە مۆدێلی بەڕازیلی، وێنەی گفتوگۆی نێوان خۆی و ڤینیسیۆسی لە مایس/ئایاری رابردوو بڵاوکردەوە، ئەمە هاوکاتبوو لەگەڵ پەیوەندی خۆشەویستی نێوان ڤینی و فۆنسێکا.
دوای ئاشکرابوونی ناپاکییەکەی ڤینی، فۆنسێکا هەڵوەشاندنەوەی پەیوەندییەکەی لەگەڵ ڤینیسیۆس ئاشکراکرد. بەڵام ڤینیسیۆس لە هەموو پلاتفۆڕمەکان، داوای لێبووردنی لە فۆنسێکا کرد و ئەمەش بووە هۆی پێدانی دەرفەتێکی دیکە بە ڤینی.
فۆنسێکا لە ئینستاگرام وێنەی پێشوازییە گوڵاوییەکەی ڤینی و دیارییەکەی بڵاوکردەوە.
View this post on Instagram
ئەمە چوارەم جارە فۆنسێکا و ڤینیسیۆس لە مەدرید یەکتر دەبینن، بەڵام ئەمە یەکەمجارە لەدوای ئاشتبوونەوەیان روودەدات.
فۆنسێکا لە دایکبووی 6ی ئەپریل/نیسانی ساڵی 1999یە، لە باوکێکی پۆرتوگالی و دایکێکی بەڕازیلی لە شاری دانبێری ئەمریکا لەدایکبووە.
میدیاکارە بەڕازیلییەکە لە ساڵی 2016 چالاکییەکانی لە تۆڕەکانی سۆشیاڵ میدیا و بەتایبەت یوتیوب دەستپێکرد، بە ماوەیەکی کورت، بووە یەکێک لە کاریگەرترین کەسایەتییەکانی سۆشیاڵ میدیا و دواتر بووە خاوەنی چەندین پڕۆژەی کۆزمێتیکی تایبەت بەخۆی.
فۆنسێکا پێشتر پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ زی فێلیپێ، گۆرانیبێژی بەناوبانگی بەڕازیلی هەبوو، دوای سێ منداڵ، لەیەکتر جیابوونەوە.



