Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئەستێرەکانی ریال مەدرید لە لێدوانەکانی یامال بێزاربوون

قسەکان بوونەتە پاڵنەر بۆ پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لە کلاسیکۆ

Yariga App

یاریگا –

لێدوانەکانی ئەم دواییەی لامین یامال، یاریزانانی ریال مەدریدی تووڕە کردووە.

بەشێک لە ئەستێرەکانی مەدرید پێیان وایە؛ یامال رێز لە رەوشتە سەرەکییەکانی یاریزانانی پیشەگەر ناگرێت.

یامال لە پۆدکاستی ئێبای بانۆس باسی چەندین بابەتی سەرنجڕاکێشی کرد و لە بەشێکی قسەکانیدا ریال مەدریدی بە ‘دزینی’ یارییەکان تۆمەتبار کرد و روونیکردەوە، لەدوای دزییەکەش سکاڵا تۆمار دەکەن.

ئەستێرە ئیسپانییەکە لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی هەست بە خرۆشی زیاترە دەکات، کاتێک تۆڕی ریال مەدرید دەهەژێنێت؛

چەندین گۆڵم لە ریال مەدرید کردووە، رووداوەکانی وەرزی رابردووت لەبیر نەماوە؟

‘پاڵنەرێکی گەورە’یە بۆ ریال مەدرید

رۆژنامەی مارکا لە راپۆرتێکدا باسی کاردانەوەکانی پۆدکاستی یامالی لە نێو ریال مەدرید کرد و روونیکردەوە، یاریزانانی ریال مەدرید، لێدوانەکانی یامالی بە تێکەڵەیەک لە ماندووێتی و بێزاری وەسفکرد.

رۆژنامەکە جەختکردووەتەوە، بەشێک لە یاریزانانی ریال مەدرید پێیان وایە، یامال هاوتیمێکی خراپە، تەنانەت هەڵسوکەوتی یامال لە دەرەوەی یاریگا، هەستی شەکەتی بە یاریزانانی مەدرید بەخشیوە.

لێدوانەکانی یامال، پاڵنەرێکی زیاتری بەر لە یاریی کلاسیکۆ بۆ یاریزانانی ریال مەدرید دروستکردووە، چوار دۆڕانەکەی وەرزی رابردووشیان لەیاد نەکردووە.

یامال رێز لە رێسا سەرەکییەکانی یاریزانانی پیشەگەر ناگرێت، لەوانەیە بەهۆی بچووکی تەمەنییەوە بێت.

پۆدکاستەکەی یامال، بابەتی سەرەکی ئەستێرەکانی ریال مەدرید بوو لە مەشقەکانی دوێنێ هەینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button