
یاریگا –
چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی ریال مەدرید دڵخۆشی خۆی بە بردنەوەكەیان بەرامبەر خێتافی دەربری.
شەوی رابردوو خێتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانە شاهانەكە كۆتاییهات.
🏁 FP: @GetafeCF 0-1 @RealMadrid
⚽ 80′ @KMbappe
👉 @Emirates pic.twitter.com/QLENCZbkfK— Real Madrid C.F. (@realmadrid) October 19, 2025
لە دوای یارییەكە چابی ئاڵۆنسۆ گوتی:
ڤینیسیۆس كاریگەرییەكی زۆری هەبوو، بەشداریكردنی سەرنجڕاكێش بوو، ئەو كارەی كردی و بووە هۆی ئەوەی بەرامبەر دوو كارتی سوور وەربگرن بووە هۆی بردنەوەمان، هەمووان دەزانن یاریزانێكی زۆر گرنگە، لە كۆتاییدا ئەوە بردنەوەیەكی گرنگ بوو بۆ ئێمە.
ئەسیستەكەی گولەر بۆ ئێمباپێ زۆر نایاب بوو، لە یارییەكەدا درووستكردنی هەل زۆر قورس بوو، دەبوایە لەڕێگای ئەو پاسانەوە چارەسەر بدۆزینەوە.
بڕوام وایە بێڵینگهام و گولەر دەتوانن وەک یاریزانی ژمارە 6 و ژمارە 10 لە هێڵی ناوەڕاست یاریی بكەن، لێهاتوویەكی زۆریان هەیە.
كۆرتوا نایاب بوو، لە كۆتا خولەكدا گۆڵێكی ئاشكرای گەڕاندەوە، نەدەبوو بەو شێوەیە بۆشایی جێبهێڵین، بەڵام نیگەران نیم چونكە كۆرتوامان هەیە.
دڵخۆشین چونكە یاریزانێكی وەک ئێمباپێمان هەیە، دڵخۆشین كە دەتوانێت هەر یارییەک یەكلاییبكاتەوە.
ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێش بارسێلۆنای دووەمەوە دێت.
چاوەڕوان دەكرێت یەكشەممەی داهاتوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات.