Loading...
ئینگلتەراراپۆرتی تایبەتگرنگترین

دێربی ئینگلتەرا؛ بۆچی هەستی دوژمنکارانە لە نێوان لیڤەرپوول و مانچێستەر یونایتد هەیە؟

لە کەیەوە بوونەتە رکابەری تاهەتایی؟

Yariga App

یاریگا –

وێنەی کەشتی لە نێو لۆگۆی هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتد و سیتی بەڕوونی دیارە، ئەمەش پەیوەندییەکی تۆکمەی بە مێژووی پیشەسازی شارەکەیە، چونکە شاری مانچێستەر یەکێکە لەو شوێنە سەرەکییانەی شۆڕشی پیشەسازی تیایدا دەستیپێکرد.

کەشتییەکە نهێنی دوژمنایەتی نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوولە، جیا لە رکابەری وەرزشی کە هەردووکیان بە باشترینی مێژووی تۆپی پێی بەریتانیا هەژماردەکرێن،

لەڕووی ئابووری و بازرگانییەوە، لە چەرخی 18مدا، رکابەرییەکی توند لە نێوان هەردوو شارەکە هەبوو و لیڤەرپوول بە بەندەرە گەورەکانی بە شادەماری ئابووری باکووری بەریتانیا دادەندرا.

دروستکردنی کەناڵێکی ئاوی و دروستبوونی دوژمنایەتی

لە ساڵی 1885، پەرلەمانی بەریتانیا رەزامەندی لەسەر دروستکردنی کەناڵێکی ئاویدا، کە بەدرێژایی 55 کیلۆمەتر کە شاری مانچێستەر بە دەریای ئایرلاند لەڕێگەی رووباری مێرسای دەبەستێتەوە، هۆکاری سەرەکی کەمکردنەوەی تێچووی گواستنەوەی کاڵاکان بوو لەڕێی بەندەری لیڤەرپوول.

تێچووی بەرزی گواستنەوەی کاڵاکان لەڕێگەی بەندەری لیڤەرپوول، خەڵکی مانچێستەری هاراسان کردبوو، تەنانەت بەردەوام هەوڵیاندەدا، کاڵاکانیان لە شاری هال بگوازنەوە، چونکە هەرزانتربوو، بەڵام مەوداکەی درێژتربوو.

سیاسی و دانیشتوانی لیڤەرپوول بەبڕیاری پەرلەمانی بەریتانیا زۆر نیگەرانبوون و دژی وەستانەوە، تەنانەت گۆڤاری ‘Punch – پەنچ’ کە یەکێکبوو لە کاریگەرترین گۆڤارەکانی ئەو سەردەمە، بە کاریکاتێرێک بیرۆکەکەی بە گەمژانە وەسفکرد.

کاریکاتێری گۆڤاری پەنچ لەبارەی بیرۆکەی دروستکردنی کەناڵێکی ئاوی لە نێوان مانچێستەر و لیڤەرپوول – 7-10-1882

1894؛ کردنەوەی کەناڵی ئاوی و یەکەم دێربی لە مێژوودا

سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی لیڤەرپوول، حکومەتی بەریتانیا پڕۆژەی دروستکردنی کەناڵی ئاوی جێبەجێکرد و لە ساڵی 1894 کرایەوە، بەمەش کەشتییەکان ئیتر راستەوخۆ دەگەیشتنە مانچێستەر و بەندەرەکانی لیڤەرپوولیان پشتگوێخست، ئەمەش قەیرانێکی قووڵی لە پایتەختی مێرسیساید دروستکرد.

لەگەڵ کردنەوەی کەناڵە ئاوییەکە، یەکەم دێربی لە نێوان مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە ئەپریل/نیسانی 1894 کرا، لەو یارییەدا لیڤەرپوول 2-0 یارییەکەی بردەوە و بووە دەستپێکی دروستبوونی سەردەمی رق و کینە لەنێوان هەردوو یانەکە.

بەدرێژایی مێژوو 216 جار رووبەڕووی یەکتربوونەتەوە، مان یونایتد 83 یاریی بردووەتەوە و لیڤەرپوولیش 72 یاری. بەدرێژایی 131 ساڵی رابردوودا، یارییەکانی لیڤەرپوول و مان یونایتد بەردەوام پڕ لە جۆش و خرۆش و رکابەری بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button