
یاریگا –
ئەمڕۆ لە هەفتەیەكی نوێی لالیگای ئیسپانیا و لە دوای كۆتاییهاتنی یارییە نێودەوڵەتیەكان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری جیڕۆنا دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا پێش یاریی هەڵبژاردەكان دوو یاریی یەک لە دوای یەک بەرامبەر یانەكانی پاریس سانجێرمان و سێڤییا شكستیهێنا، دەیەوێت بە بردنەوە لە جیڕۆنا بگەڕێتەوە سەر رێگای بردنەوەكان.
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا لە كۆی هەشت یاریی شەش یاریی بردووەتەوە، یارییەک یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لەبەرامبەردا جیڕۆنا لە كۆی هەشت یاریی تەنیا یەک یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و چوار یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی شەش خاڵ لە ریزبەندی 17 لالیگای ئیسپانیا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ فێران تۆرێس، لیڤاندۆڤسكی، خوان گارسیا، دانی ئۆلمۆ، رافینیا، گاڤی و تێر شتیگن رووبەڕووی جیڕۆنا دەبێتەوە.
جیڕۆنا بە بێ ئیڤان مارتن، فرانسیس، ئوناحی، لیمار و لویز رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، ئاراوخۆ، كوبارسی، بالدێ
دی یۆنگ، كاسادۆ
بەرداخچی، پێدری، فێرمین
راشفۆرد
پێكهاتەی پێشبینیكراوی جیڕۆنا
گازانیا
مارتینێز، رێیس، بلیند
رینكۆن، سۆلیس، ویتسێل، مۆرینۆ
پۆرتو، ڤانۆت، جیڵ