Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا پێكانی یاریزانێكی دیكەی راگەیاند

نەخۆشخانەی بارسێلۆنا پڕ بووە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی پێكانی فێران تۆرێس، هێرشبەری ئیسپانی یانەكەی راگەیاند.

وا بڕیارە سبەی كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری جیڕۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی نۆیەمی لالیگای ئیسپانیا.

هەژماری فەرمی بارسێلۆنا لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی فێران تۆرێس یاریزانی یانەكەی راگەیاند.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە:

فێران تۆرێس یاریزانی تیمی یەكەمی بارسێلۆنا وەک رێكاری خۆپارێزی بەشداری یارییەكەی سبەی بەرامبەر جیڕۆنا ناكات، بەهۆی ئەو ئازارەی لە قاچی چەپیدا لە پشووە نێودەوڵەتیەكاندا تووشی بووە.

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە پلەی دووەم دێت و بە جیاوازی دوو خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button