Loading...
دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

قەتەریەکان پەیامی خۆیان بۆ یامال جەخت لێکردەوە؛ بە هەر نرخێک بێت دەمانەوێ

Yariga App

یاریگا –

رۆژ لەدوای رۆژ قەتەریەکان مکوڕترن لە گواستنەوەی لامین یامال و دەیانەوێ ئەو دۆخە بقۆسنەوە کە یارزانەکە و باوکی تێیدا نیگەرانن لە رەخنەکانی هانزی فلیک و پشتگیری نەکردنی تەواوەتی بارسێلۆنا لە بۆنەی باڵۆن دۆر.

پاریس خۆی بۆ گرێبەستێکی ریکۆدشکێن ئامادەکردووه

ئەمشەویش بەگوێرەی سەرچاوە ئیسپانیەکان، باوکی یاریزانەکە ئاستی نیگەرانی و رەخنەکانی بردووەتە ئاستێکی دیکە و راشکاوانە بە بارسێلۆنای وتووە بۆچی بەگوێرەی پێویست پشتگیری کوڕەکەیان نەکردووە لە تۆپە ئاڵتوونیەکە و، بەڵکوو زیاتر پشتگیری رافینیایان کردووە.

رۆمەین مۆلینا ئەوەی ئاشکراکردووە، خاوەندارەی قەتەریەکانی پاریس سانجێرمان لە دۆحەی پایتەختی ئەو وڵاتە قسەیان لەسەر یامال کردووە و ئەو پەیامەیان جەخت لێکردووەتەوە کە

یامالمان دەوێت بەهەر نرخێک بێت. بەهەر شێوەیەک بێت یامالمان دەوێت. پێویستە رۆژێک لە رۆژان ئەو لەگەڵ ئێمە بێت.

 

ئەو زانیارییانە لەکاتێکدایە کە چەند رۆژی رابردوو مێدیاکان بۆمبێکی قورسیان تەقاندەوە بەوەی پی ئێس جی خۆی بۆ گرێبەستێکی ریکۆردشکێن ئامادەکردووە کە گواستنەوەی یامالە لە بارسێلۆناوە بۆ باخچەی شازادەکان.

پاریس خۆی بۆ گرێبەستێکی ریکۆدشکێن ئامادەکردووه

بابەتی زیاتر

Back to top button