Loading...
ئه‌مریکاگرنگترین

بەهۆکاری ئەمنی کات و شوێنی یارییەکەی ئەرجەنتین و پورتۆ ریکۆ گۆڕا

ئاژانسی رۆیتەرز وردەکاری بڵاوکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

شوێن و کاتی یارییە دۆستانییەکەی نێوان هەڵبژاردەکانی ئەرجەنتین و پورتۆ ریکۆ گۆڕا.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بەهۆکاری ئەمنی و بوونی رێژەیەک لە هەڕەشە، یارییەکەی لە شیکاگۆ ناکرێت، بەڵام کەناڵی TyC Sportsی ئەرجەنتینی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆکاری رێکخستنی یارییەکە و پێدانی کاتی زیاتر بە فرۆشتنی بلیتی یارییەکە، شوێن و کاتی یارییەکە گۆڕدراوە.

کاتی یارییەکە بۆ یەکشەممە گۆڕاوە و یارییەکە لە یاریگای چەیس لە فلۆریدا دەکرێت، هەمان یاریگای ئینتەر مەیامی لیۆنێل مێسییە.

لە ماوەی رابردوو خۆپێشاندان و گرژییەکی زۆر لە شیکاگۆ و ئیلینۆی لە دژی سیاسەتی کۆچی ئیدارەی دۆناڵد تڕەمپ دروستبووە، ئەمەش هۆکارێکی گۆڕینی شوێنی یارییەکەیە.

یاریی دۆستانەی یەکەم بەرامبەر ڤێنێزوێلا هەر لە مەیامی بەڵام لە یاریگای هارد رۆک دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button