
یاریگا-
بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا رەزامەندی لەسەر بەڕێوەچوونی یارییەکی لالیگا لە ئەمریکا دەربڕی.
بۆیەکەمین جار بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵدا، یاریی نێوان هەردوو یانەی ڤیاڕیاڵ و بارسێلۆنا لە گەڕی حەڤدەی لالیگا لە مەیامی بەڕێوەبچێت.
یارییەکە لە یاریگای هارد رۆک لە فلۆریدا بەڕێوەدەچێت، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 65 هازار هاندەر ئامادەی یارییەکە بێت.