Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

جێرارد گلەیی لە بڕیاری ئارنۆڵد بۆ پەیوەندیکردن بە ریال مەدرید هەیە

لە پۆدکاستی ریۆ فێردیناند باسی چەندین بابەتی سەرنجراکێش دەکات

Yariga App

یاریگا –

ستیڤن جێرارد، ئەفسانەی لیڤەرپوول و ئینگلتەرا پەیامێکی رەخنە ئامێزی ئاڕاستەی ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد دەکات.

جێرارد رەخنە لە شێوازی جێهێشتنی لیڤەرپوول و پەیوەندیکردنی ترێنت بە ریال مەدرید دەگرێت. لیڤەرپوول هەوڵی زۆری بۆ هێشتنەوە و نوێکردنەوەی گرێبەستی ئارنۆڵدیدا، بەڵام لە کۆتاییدا رەتیکردەوە لە ئانفیڵد بمێنێتەوە و پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد.

جێرارد لە پۆدکاستی ‘Rio Ferdinand Presents’ی ریۆ فێردیناند، بەرگریکاری پێشووی مانچێستەر یونایتد رای خۆی لەسەر بڕیارەکەی ئارنۆڵد دا؛

ئارنۆڵد لە لووتکەی ئاستی خۆی لیڤەرپوولی جێهێشت، هەرچەندە ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستیان پێشکەشکرد، بەڵام رەتیکردەوە و ویستی ریسک بکات، ئێستاش لەم مەترسییەدا تێدەپەڕێت.

هیوادارم سەرکەوتوو بێت، چونکە خۆشم دەوێت، دوور لەوەی من یاریم بۆ لیڤەرپوول کردووە، ئەگەر بارسێلۆنا یان ریال مەدرید ئۆفەرت پێشکەش بکەن، ئەوا بە جیددی بیری لێدەکەیتەوە.

ریال مەدرید لە سەردەمی جۆزێ مۆرینیۆ ویستی گرێبەستم لەگەڵدا بکات و ئۆفەرەکە سەرنجی راکێشام، بەڵام زوو رەتمکردەوە، بەڵام ئۆفەرەکە سەرنجی راکێشام و بیرم لێکردەوە.

ریال مەدرید و بارسێلۆنا دوو یانەی گەورەن، ئینجا ئەم قسەیەت بەلاوە خۆش بێت یاخود نا، کاتێک ئۆفەرت پێشکەش دەکەن، سەرنجت رادەکێشن، ئەگەر سەرنجت رانەکێشن، ئەوا تۆ مرۆڤێکی ئاسایی نیت.

لەلایەکی دیکەوە ستیڤن تێگەیشتنی بۆ دیدگای ئارنۆڵد هەیە و دەڵێت؛

دەتوانم لە دیدگای ترێنت تێبگەم، جود بێڵینگهام نزیکترین هاوڕێی ئارنۆڵدە و یاریی بۆ ریال مەدرید دەکات، ئەویش دەیەوێت لەم چاڵنجەدا تێپەڕێت، دوای بردنەوەی هەموو نازناوەکان لەگەڵ لیڤەرپوول.

بەڵام ئەگەر وەکو یاریزانێکی لیڤەرپوول سەیری بابەتەکە بکەم، دەڵێم ئەوە چی دەکەیت؟ تۆ یاریی بۆ یەکێک لە باشترین یانەکانی ئەوروپا دەکەیت و نازناو دەبەیتەوە، ئەو نازناوانە دەبەیتەوە کە من خەونم پێوە دەبینی.

بابەتی زیاتر

Back to top button