Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی مانچێستەر یونایتد V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یاریی لووتكەی ئەمڕۆی پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد و چێڵسی رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 19:30 بە كاتی كوردستان مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی پێنجەمی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

مانچێستەر یونایتد لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی چوار یاریی تەنیا یەک بردنەوەی هەیە.

لە هەفتەی یەكەم میوانداری ئارسیناڵی كرد و بە گۆڵێكی بێ وەڵام شكستیهێنا، لە دووەم هەفتەدا بووە میوانی فولهام و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا بە یەكسان بوون كۆتاییهات، لە هەفتەی سێیەم بە ئەنجامی 3-2 لە بێرنلی بردەوە و هەفتەی رابردووش بە ئەنجامی 3-0بەرامبەر مانچێستەر یونایتد تووشی شكست هات.

بە كۆكردنەوەی تەنیا 4 خاڵ لە كۆی 12 خاڵ لە ریزبەندی چواردەیەم دێت.

یارییەكەی بەرامبەر چێڵسی یاریی یەكلایكەرەوەیە بۆ روبن ئامۆریم و لە ئەگەری شكستهێنانی ئەوا لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی شەیتانە سوورەكان دووردەخرێتەوە.

لە بەرامبەردا چێڵسی لە كۆی چوار یاریی رابردوو لە دوو یاریی براوە بووە و دوو یارییش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت.

زانیاری یاریی

مانچێستەر یونایتد لە كۆتا 12 یاریی پرێمەرلیگ لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر چێڵسی نەدۆڕاوە ( 5 بردنەوە، 7 یەكسان).

مانچێستەر یونایتد لە چوار یاریی رابردووی پرێمەرلیگدا 94 لێدانی بۆ گۆڵی بەرامبەر هەبووە و تەنیا چوار گۆڵیكردووە.

براین ئێمبوێمۆ لە 7 یاریی بەرامبەر چێڵسی بەشداری لە 6 گۆڵ كردووە ( 3 گۆڵ، 3 ئەسیست).

جواو پێدرۆ لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا بەشداری 5 گۆڵیكردووە ( 2 گۆڵ، 3 ئەسیست).

برۆنۆ فێرناندێس یاریی ژمارە 200ی خۆی لە پرێمەرلیگ بەرامبەر چێڵسی دەكات.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

مانچێستەر یونایتد بە بێ دیێگۆ دالۆت و لیساندرۆ مارتینێز رووبەرووی چێڵست دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا چێڵسی بە بێ لیام دێلاپ، بادیاشێل، ئیسوگۆ، لاڤیا، كۆڵویڵ و پاڵمەر رووبەرووی مانچێستەر یونایتد دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر یونایتد

بایندیێر

دی لیخت، شۆو، یۆرۆ

مەزراوی، كاسێمیرۆ، برۆنۆ فێرناندێس، دۆرگو

ئێمبوێمۆ، ئامەد

شێشكۆ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، فۆفانا، چالۆبا، كۆكۆرێیا

ئینزۆ، كایسێدۆ

ئیستیڤاو، پاڵمەر، گارناچۆ

جواو پێدرۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button