گواردیۆلا ستایشی ئاستی تیمەكەی ئانتۆنیۆ كۆنتی دەكات

یاریگا –
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی ستایشی ئاستی ناپۆلی دەكات.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ناپۆلی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی یەكەمی قۆناخی خول – چامپیۆنزلیگ.
لە خولەكی 21 گێمی یەكەمدا جیۆڤانی دی لۆرێنزۆ بە كارتی سوور كرایە دەرەوەی یاریگا و ناپۆلی بە 10 یاریزانەوە یارییاندەكرد. لە دوای ئەوە یانە ئیتاڵییەكە بە شێوازی بەرگرییەكی چڕ یارییاندەكرد.
Our #UCL campaign begins with a win! 🤩
🩵 2-0 🔵 pic.twitter.com/3S3TJyCO0D
— Manchester City (@ManCity) September 18, 2025
لە دوای یارییەكە پێپ گواردیۆلا گوتی:
ئانتۆنیۆ كۆنتی زۆر شت دەزانێت، من وەک ئەو ناتوانم بە 10 یاریزانەوە بەرگرییەكی تۆكمە بكەم.
ئەوان لە سەرنجدان بەردەوام بوون، بەرگریان دوو هێندە كرد، بەڵام ئێمە یاریی تۆپی پێی بێزاركەرمان نەكرد، هەوڵماندا گۆڵ بكەین و توانیشمان ئەوە بكەین، دڵخۆشم بە بردنەوەكەمان و هێشتا رێگایەكی دوور و درێژمان لە پێشە.
بوونی هالاند لەگەل ئێمە لە رووی هێرشبەرییەوە زۆر ئاستمان باشتر دەكات، متمانەیەكی زۆرمان پێدەبەخشێت، بە باشی دەستمان بە پاڵەوانیەتییەكە كرد، پیرۆزبایی لە یاریزانەكانم دەكەم.
لە دووەم یاریی قۆناخی خول مانچێستەر سیتی رووبەڕووی مۆناكۆ دەبێتەوە.