
یاریگا –
مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی روبێن ئامۆریم بەردەوامە لە ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ و ئەمشەویش بە 3 گۆڵی بێ وەڵام بە مانچێستەر سیتی دۆڕا.
تیمەکەی ئامۆریم لە چوار یاریی دەستپێکی خولەکەوە تەنها 4 خاڵی کۆکردووەتەوە (بردنەوەیەک، یەکسانبوونێک و دوو شکست)، بەوەش لە پلەی 14 دەبینرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، ئەو جۆرە دەستپێکەی مان یونایتد دوای 4 هەفتە، خراپترینە لەوەتەی وەرزی 1992-1993 کە ئەوکات سێر ئالێکس فێرگسن راهێنەریان بوو.
4 – With just four points from four games (W1 D1 L2), this is Manchester United’s poorest start to a league season since 1992-93, when they also had four points from their opening four matches under Alex Ferguson. Misery. pic.twitter.com/zW5QH4u2jy
— OptaJoe (@OptaJoe) September 14, 2025
یاریی داهاتووی تیمەکەی ئامۆریم رووبەڕووبوونەوەیەکی قورسە کاتێک شەممەی هەفتەی داهاتوو لەنێو یاریگای خۆیان پێشوازیی لە چێڵسی دەکەن.
راهێنەرە پۆرتوگالیەکە کە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو یەکەمین یاریی فەرمی خۆی لەگەڵ یونایتد بەڕێوەبرد، لەم وەرزە تەنها لەسەر ئاستی کێبڕکێکانی تۆپی پێی ئینگلیزی ململانێ دەکات. ئەوەش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی وەرزی رابردووەوە کە نەیتوانی هیچ کورسیەکی پاڵەوانێتیە ئەوروپیەکان مسۆگەر بکات.
ئامارێکی دیکەی ئێجگار خراپ بۆ ئامۆریم، دەریدەخات لەوەتەی یەکەمین یاریی وەک راهێنەری مان یونیاتد لە 24ی نۆڤێمبەری 2024 کە بەرامبەر ئێپسویچ تاون یەکسانبوو، هیچ تیمێکی ئێستا پرێمەرلیگ هێندەی ئەو راهێنەرە پۆرتوگالیە خراپ نەبووە. کە لە کۆی 31 یاریی تەنها 31 خاڵی کۆکردووەتەوە بە سالب 13 گۆڵ.
Since MD12 of 2024-25 (Ruben Amorim’s first game in charge of Man Utd), no ever-present Premier League team have performed worse than Manchester United (31 points from 31 games, -13 goal difference). pic.twitter.com/QSpz88PyEG
— Opta Analyst (@OptaAnalyst) September 14, 2025