ئیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
چێڵسی “زۆر نزیکە” لە کۆتینهۆ
یاریگا-هەموو پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن وەرزی داهاتوو فیلیپ کۆتینهۆ بە درێسی چێڵسییەوە دەگەڕێتەوە پریمەرلیگ.
رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی ئاشکرایکردووە ئەستێرە ئاوارەکەی بارسێلۆنا زەحمەتە بگەڕێتەوە یانەکە پاش تەواوبوونی خواستنەکەی و چێڵسی تا ئێستا باشترین ئۆفەری پێشکەشی ئەو یاریزانە کردووە.
هەمان سەرچاوە دەڵێت بارسێلۆنا ئامادەیە بە ٩٠ ملیۆن یۆرۆ کۆتینهۆ بفرۆشێت و چێڵسیش رازییە بەو پارەیە و پێشبینی دەکرێت هاوینی ئەمساڵ ناوبراو بگوازرێتەوە بۆ ستامفۆرد بریج.
لە ٢٠١٨دا کۆتینهۆ بە ١٦٠ ملیۆن یۆرۆ روویکردە بارسا بەڵام شکستی هێنا لە کاتالۆنیا و تاوەکو ناچار بە خواستن درا بە بایەرن. هەرچەند لەو یانەیە هەشت گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە بەڵام ئەم ژمارەیە بەس نەبوو بۆ ئەوەی بەرپرسانی یانە باڤارییەکە قایل بکات بە یەکجاری بیگوازنەوە ریزەکانیان.