ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرگریکارێکی میلان پەیوەندی بە یانەیەکی پرێمەرلیگ دەکات

خەریکی پشکنینی پزیشکییە

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکس خیمینێز لە جێهێشتنی ئەیسی میلان تەواو نزیکبووەتەوە.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، خیمینێز، ئەمڕۆ دووشەممە، پشکنینی پزیشکی دەکات و دەبێتە یاریزانی نوێی بۆرنمس.

پێشبینیدەکرێت تاوەکو چەند کاتژمێرێکی دیکە، بۆرنمس بە فەرمی گواستنەوەی بەرگریکارەکەی میلان رابگەیەنێت.

خیمینێز بەرهەمی ئەکادیمیای ریال مەدریدە و حەفت یاریی فەرمی لەگەڵ تیمی ریال مەدرید کاستییا کردووە.

لە هاوینی ساڵی 2023 بەخواستن پەیوەندی بە میلان کرد و دواتر گرێبەستێکی هەمیشەیی تاوەکو هاوینی ساڵی 2028ی لەگەڵدا واژۆکرا.

بەرگریکارە ئیسپانییەکە لە وەرزی رابردوودا بەشداری 20 یاریی سێریا ئەی کرد و تەنیا یەک ئەسیستی هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button