ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئێستا؛ ریال مەدرید چارەنووسی ئەستێرەیەکی یەکلاییکردەوە

ئاڵۆنسۆ پێکهاتەکەی رێکدەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

دانی سێبایۆس، یاریزانی ریال مەدرید لەلایەن چەند یانەیەکەوە داواکراوبوو، بەڵام پێدەچێت کەیسەکە داخرا بێت.

لە ماوەی رابردوودا، سێبایۆس لەلایەن ئۆڵێمپیک مارسیلیا و ریال بێتیس داواکرابوو و هەوڵی جیددی بۆ گواستنەوەی درا، تەنانەت فابریزیۆ رۆمانۆ باسی لە دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان مارسیلیا و ریال مەدرید کردبوو.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لەسەر داوای چابی ئاڵۆنسۆ بڕیاری هێشتنەوەی سێبایۆسی دا و کۆتایی بە هەموو گفتوگۆیەک هێنا.

مارسیلیا ئامادەبوو بەخواستن سێبایۆس بگوازێتەوە بەو مەرجەی لەدوای تەواوبوونی وادەی خواستنەکەی، بە ناچاری بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکە بکاتە هەمیشەیی.

سێبایۆس لەگەڵ ریال مەدرید بەشداری 194 یارییكردووە و توانیویەتی حەوت گۆڵ بكات و 16 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button